زاخۆ هیوایەكی بەدی هات

زاخۆ هیوایەكی بەدی هات

زاخۆ هیوایەكی بەدی هات
یانەی زاخۆ ئەم وەرزە هەر چەندە كۆمەڵێك یاریزانی ئەستێرەی گواستەوە ریزی یانەكەی بەئامانجی بەدەست هێنانی ئەنجامێكی گەورە لە خولی بژاردەكانی عێراقی، بەڵام تەلال بەلوشی ڕاهێنەری یانەكە ئەم وەرزەی تەواو نەكرد لەگەڵ یانەكەی، كارگێڕیی یانەی زاخۆ پەنایان بۆ ڕاهێنەری عێراقی عەبدولغەنی شەهد برد بۆ ئەوەی بتوانێ‌ ئاستی تیپەكە باشتر بكات، لەگەڵ دەستبەكار بوونی ئەم ڕاهێنەرەش تیپەكە چووە قۆناغێكی باشتر و ئاست و ئەنجامی تیپەكەی بردە قۆناغێكی باشتر و لە دواین یارییەكانی خولەكەش یانەكە لەگەڵ نەجەف یەكسان بوو و یانەكەش پلەی سێیەمی ریزبەندی یانەكانی خولی بژاردەی بەدەستهێنا زاخۆ لە 36 یاری لە خولی بژاردە خاوەنی 67خاڵە، ئێستا خەونەكەی زاخۆ هاتە دی بە بەدەستهێنانی پلێتی سێیەمی خولەكە و زاخۆ هێشتا خەونی گەورەتری هەیە ئەویش لە ڕێگەی جامی عێراقییە كە لە 8ی مانگی حەوت یانەكە لە سەر یاریگای خۆی لە كلاسیكۆی كوردستان میوانداری یانەی نەورۆزی شاری سلێمانی دەكات، زاخۆییەكان بەهۆی یاریگا و هاندەرانی خۆیان دەیانەوێ ئەم یارییەش بە سوودی خۆیان بە كۆتایی پێ بهێنن، لە رێگەی نەورۆزەوە هەنگاو بۆ یاری كۆتایی بنێن، زاخۆییەكان لە ئێستادا ئاست و ئەنجامیان بە دڵی هاندەرانە و كارگێڕیی یانەكەش پاڵپشتی تەواوی یاریزانانی یانەكەیە بۆ بەدەست هێنانی ئەنجامی شایستە.

Top