دهۆك ئەنجامەكانی وەكو پێویست نییە

دهۆك ئەنجامەكانی وەكو پێویست نییە

دهۆك ئەنجامەكانی وەكو پێویست نییە
تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشی دهۆك لە دوای ڕۆیشتنی مەسعود میڕاڵ ڕاهێنەری كوردی پێشووی یانەكە، كارگێڕیی یانەی دهۆك بۆ ئەوەی ئاستی یانەكە دانەبەزێ و بەردەوامی بدەن بە یارییەكانی خولی بژاردەی یانەكانی عێراقی یانەكە بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ ڕاهێنەری كورد ئەمیرئەزرەفشانی كردە ڕاهێنەری یانەكە، لە ئێستادا لە كۆی ئەنجامدانی شەش یاری لە خولی بژاردەی یانەكانی عێراقی یانەكە لە سەر دەستی ئەم ڕاهێنەرە هیچ سەركەوتنێكی تۆمارنەكردوە، لە چوار یاری دووچاری شكست بووە لە بەرامبەر هەریەك لە یانەكانی گەرمە و قوە جەوییە و دیالە و شورتە، لە بەرامبەر هەریەك لە یانەكانی نەجەف و میناش یەكسان بووە لە كۆی ئەنجامدانی ئەم شەش یارییە یانەكە تەنیا خاوەنی دوو خاڵە، یانەی دهۆك لە كۆی ئەنجامدانی 35 یاری خاوەنی 54خاڵە و لە پلەی پێنجەم دێت. بۆیە لە ئێستادا هاندەرانی یانەی دهۆك لە ئاست و ئەنجامی تیپەكەیان ڕازی نین هەر چەندە یانەی دهۆك لە جامی یانەكانی عێراقی گەیشتۆتە قۆناغی چارەگی كۆتایی لە ڕۆژی 8ی مانگی حەفت لە سەریاریگای خۆی میوانداری یانەی مینا دەكات، دهۆك دەیەوێ لە رێگەی جامی عێراقەوە قەرەبووی ئەنجامە خراپەكانی بكاتەوە بۆ ئەوەی هەوڵ بدات تیپەكە بگاتە قۆناغی كۆتایی جامی عێراقی.

Top