ئامانجم بوون بە پاڵەوانی جیهان و ئاسیایە

ئامانجم بوون بە پاڵەوانی جیهان و ئاسیایە

لۆنیا بەكر یاریزانی كاراتێ یانەی خورماڵ

ئامانجم بوون بە پاڵەوانی جیهان و ئاسیایە
ناحیەی خورماڵی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە یەكێك لەم شارانەی كوردستانە كە گرنگییەكی زۆر بە یارییەكانی ئافرەتان دەدەن و ئەنجامەكانیشان لە سەر ئاستی عێراق و كوردستان بەرچاو بووە،تیپی كاراتێ یانەی وەرزشی خورماڵ یەكێك لە تیپە بەهێزەكانی پارێزگاكەی هەڵەبجەیە و لە سەر ئاستی یانەكانی ئەو ناوچەیە ئاست و ئەنجامەكانیان بەرچاوە، ئەم یانەیە خاوەن چەندین كچە یاریزانی ئاست بەرزن و چاوەڕوانی ئەنجامی باشیان لێ دەكرێت لە داهاتوودا یەكێك لە كچە یاریزانە پاڵەوانەكانیش كە ئەنجامەكانی بەرچاوە لە سەر ئاستی كوردستان و عێراق ئەویش لۆنیا بەكر-ە، ناوبراو لەدایك بووی ساڵی 2008 لە خۆرماڵ لەدایك بووە و یاریزانی تیپی كاراتێ یانەی خورماڵە، گۆڤاری گوڵان لە نزیكەوە چەند پرسیارێكی ئاراستەكرد.
*چۆن بوو هاتیتە نێو جیهانی وەرزش؟
- وەرزش و تەندروست بوو دوانەیەکی دانەبڕاون، بۆیە دەڵێن خۆپاراستن لەچارەسەروه رگرتن گرنگترە، وەرزشکردن باشترین خۆپاراستنە.
*لە نێو ئەم هەموو یارییە وەرزشییە جۆراوجۆرە چۆن بوو بڕیارتدایاری كاراتێ هەڵبژێری ؟
- ئەوە خولیایەکی منداڵی و حەزێکی تاکەکسیم بوو، کاراتێ خۆشەویستییەکی تایبەتی هەیە لە لام.
*هەست ناكەی یارییەكی قورست هەڵبژاردوە زیاتر شەڕانگێزییە؟
- نەخێر یارییەکی تەواو تەندروست وبەهێزم هەڵبژاردووە کە هەم هونەرەو هەم پاراستنی خۆشمە.
*ئاستی یاری كاراتێ چۆن دەبینی لە كوردستان؟
- لەئێستادا کاراتێ لەکوردستاندا لەئاستی باشدایە لەچاو ناوچەکانی دیکەی عێراق.
*چی بكرێت باشە بۆ بەرەوپێشبردنی ئاستی یاری كاراتێ لە شارەكانی كوردستان؟
- پێش هەمووشتێک دانانی کەسانی پسپۆڕوئەکادیمی لە یەکێتیە کاراتیەکانداو کردنەوە خولی ڕاهێنان و پاڵەوانێتی بەردەوام بۆ یاریزانان.
*پێت وایە یانەكانی كوردستان ئەم یارییەیان لە ئاستی كچان پشتگوێ خستووە؟
- لەساڵانی ڕابردوودا بەڵێ، بەڵام له ئێستادا خۆشبەختانە وردە وردە ڕوولە زیادبوونە هیوادارین زیاتر کاربکەن بۆ هاندان و هاتنەپێشەوەی کچان.
*بەرنامەت چیە بۆ داهاتووی خۆت وەكو كچە پاڵەوانێك؟
-ئامانجم بوون بە پاڵەوانی جیهان و ئاسیایە و کار بۆ ئەوەدەکەم بگەم بەو ئامانج و ئاواتەم بەهاوکاری ڕاهێنەراکانم.
*سەركەوتن و ئەنجامی باش چیت پێ دەبەخشێ؟
- هەستێکی تایبەت و ئارام بەخش و بەچێژ کە ناتوانی پێناسەیکەیت تاخۆت ئەزموونی نەکەیت.
*كێ بە ڕكابەری خۆت دەزانی لەم یارییە؟
- لەهەموو یانەکان ڕکابەری هەیە، بەڵام من ئامانجم گەورەترە لە ڕکابەرەکانم، بۆیە هەوڵەکانم زیاتر بۆگەیشتن بەئامانجەکانم و سەرکەوتنم بەسەر هەموواندایه.
*هیواو و ئاواتت لە وەرزش كردن، دەتەوێ چی بەدەست بهێنێ؟
- گەیشتن بەئامانجەکانم و زیاتر بەرەوپێشچوونی وەرزشی کوردستان و عێراقه ، ئێمەش وەکو وڵاتان بەناوی کوردستانەوە لەپاڵەوانێتیە جیهانی و ئاسیایەکاندان بەشداری بکەین.
*هۆكاری چیە كچان بە كەمی ڕوو لەم یارییە وەرزشیە دەكەن؟
- لەئێستادا باشترە، بەڵام هۆکارەکەی کلتوروکۆمەڵگە و حەزی تایبەتی کەسەکانە.
*لە یانەكانی كوردستان گرێبەستت پێشكەش كراوە؟
- من لەئێستادا لەباشترین یانەی عێراق یاریزانم ناکرێت لەباشترینەوە بێمەوە بۆ ئاستێکی خوارتر.
*خانەوادەكەت تا چەند هاوكارن بۆ وەرزش كردنت؟
- زۆر سوپاسی دایک و باوک و خوشکەکانم دەکەم کەهەمیشە هاوکارمن و وەکو قەڵا لەپشتم وەستاون بۆگەشتن بە تەواوی ئامانجەکانم و لوتکە و مانەوە لە پێشەنگیدا.
*ئەگەر شتێكت ماوە لە كۆتایدا؟
- جێگەی خۆیەتی زۆر سوپاسی ڕاهێنەرەکانم و فێرگەی کاراتی کچانی خورماڵ بکەم کەهاوکارێکی هەمیشەی منن و زۆر پسپۆڕانە و ئەکادیمیانە لەگەڵم هەوڵدەدەن بۆ بەپاڵەوان بوون و سەرکەوتن و گەشتن بەئامانجەکان، زۆر سوپاس بۆ گوڵانی هەموو كات پێشه نگ.

Top