بۆ زانیاریت، دایناسۆرە پەڕدارەكان
زۆر لە دایناسۆرەكان پەڕدار بوون، لە ناو ئەوانەشدا بەشێكیان توانای نیمچە فڕینیان بۆ پەیدا بووە كە سەرئەنجام سەری هەڵكێشاوە بۆ هاتنە كایەی باڵندەكان. باڵندەكانی ئەمڕۆ كە دەیانبینی، نەوەی ئەو دایناسۆرانە بوون كە توانای فڕینیان بەدەست هێناوە. لەناو هەموو ئەو دایناسۆرە باڵندانەدا، شوێنی Archaeopteryx زۆر زەق و دیارە. تا ئێستا چواردە بە بەردبووی Archaeopteryx دۆزراونەتەوە، كە نزیكەی 150 ملیۆن ساڵ لەمەوبەر ژیاون، ڕیزی دووەمی پەرەكانیان هەبووە لەسەر ئێسكی باڵیان كە بە tertials ناسراوە «باڵندەكانی ئەمڕۆش tertials هەیە كە یارمەتی فڕینیان دەدا» ئەمەش خاڵێكی زۆر گرنگی دەردەخست و ئەوەی پیشان دەدا كە Archaeopteryx، بە پێچەوانەی دایناسۆرەوە، باڵندەیەكی دیكەی وەك Anchiornis توانای فڕینی هەبووە. دایناسۆری ناسراو بە Anchiornis پەڕی tertialsی نەبووە، سەرەڕای ئەوەش لە ڕێگەی لێكۆڵینەوە لەسەر شێواز و شكڵی پێیەكانیەوە، دەركەوتووە كە Archaeopteryx كاتێكی زۆریشی لەسەر زەوی بردۆتە سەر، هەروەها دەركەوتووە كە دوو قاچی زۆر بەهێز و پولەكاویی هەبووە. بە واتایەكی دیكە Archaeopteryx توانای فڕینی هەبووە و فریووە.
