هەڵواسەر (عەلاگە) كۆنەكانی جلوبەرگ فڕێ مەدە

هەڵواسەر (عەلاگە) كۆنەكانی جلوبەرگ فڕێ مەدە

هەڵواسەری پانتۆڵ و تەنوورەكان كە تۆڕیان پێوەیە بەكار بهێنە، دەتوانیت بە بزمارێك لە دیوار یان بە دەرگاوە هەڵواسیت. بۆ دەركەوتنێكی جیاواز، هەڵواسەرێكی تەل بچەمێنەرەوە بۆ شێوەی چوارگۆشە و كارە هونەرییەكانی منداڵەكەتی پێوە هەڵواسە.

هەڵواسەرە تەلە زیادەكان ببەرە باخچەكەت، دەتوانیت ڕێكیان بكەیت وەك پشتگیر بۆ ڕووەكەكانی وەك تەماتە بەكاریان بهێنیت، یان بیچەمێنیتەوە بۆ دروستكردنی خۆهەڵواسینی ڕووەكەكان.

تەلبڕ بەكاربهێنە بۆ پارچەكردنی هەڵواسەرە كانزاییەكان، بۆ پارچەی بچووكتر و چەماندنەوەیان بە شێوەی قولاپ، وەك نیشانە بۆ ناسینەوەی ڕووەكەكان.

چەند قولاپێكی لولپێچ (برغوو) بخە سەر لای خوارەوەی هەڵواسەرێكی دارین، یان كانزایی. پاشان، ملوانكە و بازنەكانتی پێوە هەڵواسە بۆ ڕێكخستنیان. ئەمە چارەسەرێكی سادە و جوانە بۆ ئەوەی لەسەر دیواری حەمام یان ژووری خەوتن نمایش بكرێت.

هەمان بیرۆكە دەكرێت بۆ هەڵواسینی چاویلكەیش بەكار بهێنرێت.

هەڵواسینی مۆز یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی زوو خراپ نەبێت. دەتوانیت هەڵواسەرێكی تەل بەكار بهێنیت بۆ دروستكردنی جێگەیەكی هەڵواسینی مۆز لە چێشتخانەكەتدا، بەڵام ئاگاداربە كە بڕێكی زۆر مۆزی پێوە هەڵنەواسیت و هاوسەنگییەكەی بپارێزیت.

Top