باشترین كارە ڕۆژانەكان بۆ خانمانی كارمەند
لە جیهانێكدا كە بە خێرایی دەڕوات و بەرپرسیارێتییەكان تێیدا زیاد دەكەن، دەبێت هەمیشە لەبیرت بێت جوانی پێویستی بە كاتێكی زۆر نییە، بەڵكو پێویستی بە كاری بچووكی زیرەك هەیە كە گەشاوەییەكی هەمیشەیی و ئارامییت پێ ببەخشێت، كە لە سیما و ئامادەییتدا ڕەنگ بداتەوە.
خواردنەوەی ئاو بە بەردەوامی: نهێنی پڕبوونی سرووشتیی پێستە.
پاككردنەوەی پێست دووجار لە ڕۆژێكدا: بۆ هەناسەدان و هەستكردن بە تازەیی.
شێداركردنەوەی ڕۆژانە: هەنگاوێكی حەتمییە بۆ هەموو ژنێك.
مەساجكردنی دەموچاو: ڕاهێنانێكی بچووكە و ئەنجامی گەورەی هەیە.
خەوی قووڵ: سەرچاوەی گەنجێتیی ڕاستەقینەیە.
خواردنی ژەمی هاوسەنگ: جوانی لە ناوەوە دەست پێ دەكات.
پاراستنی پێست لە خۆر: قەڵغانی ڕۆژانەیە دژی پەڵە.
گرنگیدان بە لێو: دەستكارێكی بچووكە كە جیاوازیی گەورە دروست دەكات.
گرنگیدان بە قژ بە شێوەی ڕۆژانە: بە هەنگاوی سادە و كاریگەر شاكارێكی ڕۆژانەیە.
كەمێك جووڵە: كاریگەرییەكی زۆری هەیە.
تەرخانكردنی كات بۆ حەوانەوە: چونكە جوانیت لە ئارامیی دەروونییەوە دەست پێ دەكات.
گرنگیدان بە دەست و نینۆك: نیشانەی مێینەیی ڕۆژانەیە.
