گرفتی وەرزشی سۆران
گرفتی وەرزشی سۆران
گه شه شيرزاد
کێشە و گرفتی زۆر هەیە لە ئیدارەی سۆران لەرووی وەرزشیەوە نەمان و سستی چالاكیەكان چ لەسەر ئاستی قوتابخانەكان و بنكەو ناوەندە وەرزشیەكان و یانەکان و نەبوونی ژێرخانێكی وەرزشی نەبونی کادیری باشی وەرزشی لە ئیدارەی یانەکان نەبوونی پلانێكی درێژ خایەن لەرابردوودا بەتایبەتی لەرووی بەدەست هێنانی داهاتێكی سەربەخۆ بۆ یانەكانیا ن ئەمەش وای کردوە کە ببنەبارگرانی بەسەر بەرپرسانی شارو نەبوونی چالاكیان و بەروپێشبردنی وەرزش و پێگەیاندنی یاریزانان چونکە پیشتر هیچ ژێر خانێکیان دابین نەکردوە بۆ یانەکەیان
ئیستاش قەیرانی داراییان هەیە و ناتوانن چالاكیەكانیان بەردوام بێت و بەشداری پالەوانیەتیەكان بكەن بەشداری تەنها لە یاری تۆپی پی بکەن ئەویش وەكو پێویست نیە و ئەنجامەكانیان دلخۆشكەرنین لەبەرامبەردا یارییە و وەرزشەکانی تر هەموو پشت گوێ خراون ئەمەش نەك لە ئیدارەی سۆران بەڵكوتەواوی کوردستان هەموو ئەم جۆرە کیشە هەیە بەردەوامە ئەمەش وای کردوە وەرزش رۆژ لەدوای رۆژ پاشەكشە بكات بۆیە دەبێت بەرپرسانی حوكمەت بەجدی چاوێك بەوەرزشی كوردستان بخشێنەوە كار لەسەر بەرێوەبردن و كەسانی كارمە ولێزان بكەن و جارێكی وەرزشی كوردستان بگەرێنەوە لوتكە و لەم قەیرانە چەقبستوە و بەروپاشچونە رزگاربكرێت
