تیپی ڕەگبی كوردستان بەشداری پاڵەوانێتیەكی جیهانی كرد
تیپی ڕەگبی كوردستان بەشداری پاڵەوانێتیەكی جیهانی كرد
لە وڵاتی یۆنان لە كیشوەری ئەوروپا تیپی ڕەگبی كوردستان بەشداریان لە فیستیڤاڵێكی ڕەگبی جیهانی كرد كە شان بە شانی ژمارەیەك لە تیپە بەهێزەكانی ئەوروپا ڕكابەری توندیان كردو توانیان ئەنجامی شایستە بەدەست بهێنن، ئەم تیپە كوردییە بە ناوی كوردستان و لە ژێر ئاڵای كوردستان شان بەشانی 16تیپی ووڵاتانی ئەوروپی بەشداریان لە چوارەمین فێستیڤاڵی ڕەگی ئیجە كرد.توانیان پلەی چوارەمی پاڵەوانێتیەكە بەدەست بهێنن، لەم بارەشەوە زیاد فەرەج یاریزانی ڕەگبی كوردستان بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ئێمە لە شاری هەولێر لەگەڵ كۆمەڵە گەنجێكی هەولێر بۆ ماوەی پێنج ساڵە ئەو تیپە ڕەگبیەمان دروست كردوە، هەفتانەش سێ ڕۆژ مەشقەكانمان ئەنجام دەدەین.پێشووتر تیپەكەمان یاریزانی جۆراوجۆری تێدابووە كە بەمەبەستی جۆراجۆر لە كوردستان دەژیان، ئێستا پێچەوانە بۆتەوە زیاتر لە دوو تیپمان دروست كردوە و خەریكی تیپی سێیەمین و زۆربەی یاریزانەكانمان كوردن، ئێمە ساڵانە بەشداری لە فێستیڤاڵی جۆراوجۆری وەرزشیی لەم یارییە دەكەین، ئاستی یاریزانەكانمان زۆر بەرزن و لە چەند ساڵی داهاتوو ئەنجامی گەورە بۆ كوردستان بەدەست دەهێنین، مەسروفی بەشداری كردنیشمان هەندێك جار لە ڕێگەی سپۆنسەرە و هەندێكیش لە سەر گیرفانی خۆمان بەشدار دەبین، ئومێدی زۆرمان بەو تیپە هەیە و دەتوانین لە داهاتوودا ئەنجامی زۆر گەورە بەدەست بهێنین لە سەر ئاستی ووڵاتانی ئەوروپا.
