كوردستان باوەش بۆ پاڵەوانێتی بەرزكردنەوەی قورسایی ڕۆژئاوایی ئاسیا دەكاتەوە

كوردستان باوەش بۆ پاڵەوانێتی بەرزكردنەوەی قورسایی ڕۆژئاوایی ئاسیا دەكاتەوە

كوردستان باوەش بۆ پاڵەوانێتی بەرزكردنەوەی قورسایی ڕۆژئاوایی ئاسیا دەكاتەوە
كوردستان دەبێتە دەرگایەكی گەورە بۆ ئەنجامدانی پاڵەوانێتی و چالاكییە وەرزشیەكانی جیهانی و ئاسایی،بۆ ئەم مەبەستەش یەكێتی بەرزكردنەوەی قورسایی عێراقی بە شێوەیەكی فەرمی ئەوەی ئاشكرا كردوە كەوا مافی بەدەستهێنانی میوانداریكردنی پاڵەوانێتی ڕۆژئاوای ئاسیا لە سنوری پارێزگای هەولێر بەرێوە دەچێت بە تایبەتی لە قەزای شەقڵاوە، ئەم پاڵەوانێتیە بڕیارە لە 20ی مانگی داهاتوو بەرێوە بچێت،كە 11 ووڵات لە هەردوو ئاستی ئافرەتان و پیاوان بەشدار دەبن، بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ یارییەكانی لە هۆڵی داخراوی هاوینەهەواری شەقلاوە ئەنجام بدرێت، لەم بارەشەوە ئیسماعیل مەولود جێگری سەرۆكی یەكێتی بەرزكردنەوەی قورسایی عێراقی بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" وەكو یەكێتی ناوەندی بەرزكردنەوەی قورسایی عێراقی مافی وەرگرتنی میوانداری كردنی پاڵەوانێتی ڕۆژئاوای ئاسیامان بەدەستهێنا، خۆشبەختانەش ئەم پاڵەوانێتیە لە هەرێمی كوردستان لە سنوری پارێزگای هەولێر لە قەزای شەقلاوە لە 20ی مانگی داهاتوو بەرێوەدەچێت، گوتیشی " ئامادەكاری پێویستمان كردوە بۆ ئەوەی ئەم پاڵەوانێتیە بە شێوەیەكی زۆر سەركەوتوو بەرێوەببەین، ئێستا ئامادەكارییەكانمان دەست پێكردوە بۆ ئەوەی بتوانین كارێكی زۆر جوان و نایاب ئەنجام بدەین و هەرچی پێویست بێ دەیكەین بۆ سەرخستنی ئەم پاڵەوانێتیە، پێشووتریش شاری هەولێر چەندین پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی تێدا بەرێوەچووە.

Top