ئایە گێمی دوو هەمی یاری نێوان ئیسرائیل و ئێران فیکە لێ دەدرێتەوە.
یاریەک هەردوو لا خۆی بە براوە دەزەنێ لە گێمی یەکەم. ئایە گێمی دووهەم پاڵەوانی ڕۆژهەڵاتی ناوین دیاری دەکات. بەڵام دێیتە سەر ڕاستیەکان ژمارەکان و پێگە و کەسیاتی کوژراوەکان و خاڵی بۆردومان و کۆنترۆڵی ئاسمان زۆر پێوەری دیکە ڕاستیەکت پێ دەڵێن. لەو گێمەی یەکەم پشویەک وەرگیرا بۆ دەستنیشان کردنی خاڵی لاوازو و بەهێز کردن و خۆ ڕێکخستنەوە و ئامادەکاری باشتر. هەردوو لا پێویستیان بە پشوو هەبوو. ئەگەر چی شەڕ کاول بون و وێرانکردن و کوشتن و بڕینە هیچ کەسێک ئەوە ناخوازێت بەڵام ڕێچکەی سیاسەتی وڵاتان بۆ پاوەن خوازی و فراوان و چاوی تەماح تێوە دەگلێن و کارەسات ڕوو دەدات. هەڵسەنگاندنی بارودۆخی ئاگر بەستەکە ئەوە ڕون دەکاتەوە ئێران دەیویست شەڕەکە زیاتر فراوان بکات بە هەر چوار دەوردا هەڕەشەی دەکرد. بۆ ئەوەی کێشەکە گشتگیر بێت و وڵاتانی جیهان بێنە نێوەند گیری ئیسرائیلیش بە پەلە بوو بۆ لە ناو بردنی ئەتۆم و کوشتنی زاناکان و بەرپرسە باڵاکان و لەناو بردنی بنەمای ئابوری ئێران لە ڕەگەوە هەڵتەکێنێت و ڕێڕەوی سیاسەتی ئێران بگۆڕێت. تاکو ئێستا ئاماری تەواو دیار نیە لە ڕوی زەرەر و زیان لەڕوی ئایندە و پابەند بون چی دێتە سەر مێزی گفتوگۆ. ئایە لە پاش ئاگر بەست جارێکی دیکە دانوستان دەست پێدەکاتەوە یا شەڕ هەڵدەگیرسێت. تێچوی شەڕەکە و وێرانبونی بەشێکی دامەزراوەکانی ئێران و زەرەرو زیانەکان ئێجگار گەورە و زۆرە . چونکە دەوڵەتی ئێران وێران بونی گەورەی بەخۆیەوە بینی. هەردوو لا خۆی بە براوە دەزانێت. ئیسرائیل زانا ئەتۆمیەکان و ئەتۆم و بەرگری ئاسمان و پێگەی سەربازی و چەندین فەرماندە و کۆگای غازو نەوت و فڕۆکەخانە و هتد وێرانی کرد لە تەواوی ئەو چەند ڕۆژەی جەنگ ئێرانی کۆنترۆڵ کردبوو. ئێران تەنها بە موشەکەکانی چەند شوێنێکی نیشتەجێ بونی وێران کرد. سەرکەوتنەکە دیارە کاتێک ئێران دەڵێت سەرکەوتین بۆ ئەوەیە کە ماوەتەوە. ئەگینا ئێران بەجۆرێک زەرەر مەندە تا ڕۆژی دوایی لە بیری ناکات. لە نێوان ئێران و ئیسرائیل چەند دەوڵەت و گەل هەیە زۆری نەما بوو تێو بگلێن وێڕای ئەوەی هەرێمی کوردستان نیمچە کیانێکی هەیە چاوی وڵاتانی لە سەرە و بەتایبەت لە چوار دەوریەوە لە قاڵب دەدرێت لەگەڵ ئەوەشدا توانیویەتی تا ئێستا لە ناو کێشمە کێشی وڵاتانی زلهێز و ئاگر بارانی ناوچەکە بمێنێتەوە و دوربێت لەکێشەکە. باشترین بەرنامە ئەوەیە تێوە نەگلێت چونکە کورد لەو جۆرە چەکەی ئێستای نیە کە وڵاتانی زلهێز شەڕی پێ دەکەن. کەواتە تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە و مانەوە سەرکەوتنە لە ئێستادا.
. هەرێمی کوردستانیش تا ئێستا بە سیاسەتێکی حەکیمان خۆی پاراست لە زۆر شت. ئەمەش یەکێکە لە هەنگاوە سەرکەوتوەکان. وە پەندی پێشینان ڕاستیان فەرمووە شەقی زەمانە زۆر شتی خوارو خێچ ڕاست دەکاتەوە.

سهلام مهحمود