(دادگای بەناو فیدڕاڵی و دژەکانی بەهەرێم)

(دادگای بەناو فیدڕاڵی و دژەکانی بەهەرێم)

دۆستی بێگانە و دوژمنی خۆمان وادیارە دادگای بەناو فیدڕالیان نەما ئیتر سکاڵای لێ تۆمار کەن؟!

وەک بینیمان باوكی نەوەی نوێ و حیزبە ئیسلامیەکان لەسەرە مەرگدایە و پەلقاژەی گیان کێشان دەکات، ئەوەتا دادگای نافیدراڵی عێراق خەریکە بەیەکجاری هەڵدەوشێتەوە ئەوەش هەواڵێکی ناخۆش و کارەسات بوو بۆ نەوەی نوێ و حیزبە ئیسلامیەکان چونک ڕۆژانە وەک سواڵکەر لەبەر دەرگای ئەو دادگایە وەرکەتبوون تا سکاڵاتۆمار بکەن بۆ هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستان، کە میدیاکانی خۆیان خستە گەڕ بۆ ناشرینکردنی قەوارەی هەرێم و وەک دەستکەوت باسیان دەکرد و خەڵکیان پێ چەواشە دەکرد.

ئەوەشیان نەما سکاڵا لەدژی گەلەکەی خۆیان تۆ مار بکەن چونکە ئەوان دادگایان بەباوکیان ناودیر کرد بوو ئەو باوکەشیان تۆپی چونکە دادگایەکی سەربەخۆ نەبوو، لەژێر هەژموونی میلیشاکان کارەکانی ڕادەپەراند دادگا سەربەخۆ نابێت بڕیار و ڕاسپاردەکانی لەبەرژەوەندی لایەنێک یان گروپێدا بوو بۆیە دادگا کەوتە دەست کاڵفام و ژێر هەژمونی چەند لایەنێک بۆ ئەوەی بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکاریان بهێنن ئەوە بینیمان دژ بەهەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی بڕیار لەسەرنە ناردنی مووچە بدرێت دادگای بەناو فیدرالیان ئیفلیج کرد بەفەرمانی خزعلی و نوری مالکی فائێق زێدان پێان ووتن یان سەرتان لێ دەکەینەوە و خێزانەکانتان سەردەبڕن یان دەبێت دەست لەهەڵگرن.

دەی ناچار وایانکرد کە ئەندامەکانیان دەست لەکار بکێشنەوە ئەوشیان کرد تەنها بۆ سیاسەتی برسیکردنی خەڵکی هەرێمی کوردستان بوو، هەتا هەموو ئەندمانی دادگاکە دەست لەکار کیشانەوە پێشکەش بکەن، کار گەیشتە ئەوەی جاسم عەبود لەترسی گیانی خۆی و خێزانی داوای خانەنشین بوونی کرد ئەم بڕیارانەش بێ گومان حەشدی شەعبی و یەکێتی نیشتمانیش دەستیان هەبوو چونکە دوو ئەندامی دادگا پشکی یەکێتی بوون بێ گومان ئەو پەکخستنی دادگای فیدراڵی بۆ بەردەوام بوونی سیاسەتی برسی کردنی خەڵکی کوردستان بوو، چونکە هەموو دەیان زانی بڕیار وەلائی بوو هەموو بڕیارکانی پێشووی وەزارەتی تەیف سامی دزەگەورە کەی دارای هەڵدەوشێنرایەوە، کە ڕەوایەتی دەدا بەپێدانی مووچەی هەرێمی کوردستان وەزارەتی دارایش هیچ بیانووەکی نەدەما چونکە بڕیارەکە یاسای دەستوری دەبوو ئێستاش پیلانی بەرەی مقاولە لەئارادایە لە بەرامبەر هەرێم و ئەو سیاسەتی برسیکردن و هاندانی خەڵکی کوردستان بۆ ئاژاوەو پشێوی دروست کردن بە هاندانی فەرمبانبەران بۆ خۆپیشاندان دژی قەوارەی هەرمی کوردستان و پیلان گێران ئێساش خەوەن بەوەو دەبینن هێرش بکرێت سەر هەرێم و قەوارەی نەمێنێت.

خەیاڵتان خاوە کورد هەردمێنی ئێوەی حەشد و جاشەکان کون نەماوە خۆتانی لی حەشاربدەن چونکە لە کۆتاییدا ئەم کوردستانە پارێزەری هەیە و ناهێڵێت شکۆی بشکیت لە بەرامبەر ئەجەر و گوجەری کاڵ فامی و تازە سیاسی بەکرێ گیراو

Top