خۆپێشاندانی کرێکاران لە پەنەما دەست پێدەکات

خۆپێشاندانی کرێکاران لە پەنەما دەست پێدەکات

 

دەسەڵاتدارانی پەنەما دوای دوو مانگ لە نائارامی و ناڕەزایەتی کرێکارانی دژ بە حکومەت، خزمەتگوزاری ئینتەرنێت و مۆبایلیان لە زۆربەی ڕۆژئاوای پەنەما پچڕاند.

لە کاتی نائارامی کرێکاران بەهۆی سەرکوتکردنی کرێکارانی کۆمپانیاکانی پیشەسازی کشتوکاڵی، لەوانەش بەرهەمهێنەری گەورەی مۆز و چەند کۆمپانیایەکی دیکە، حکومەتی پەنەما توندوتیژییەکی زۆری بەکارهێنا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی خۆپێشاندەرەکان، هەروەها تۆڕی ئینتەرنێت و مۆبایلی پچڕاند.

کرێکارانی کۆمپانیای چیکیتا کە کۆمپانیایەکی فرەنەتەوەیی ئەمریکییە، مانیان گرتووە بۆ هاوسۆزی لەگەڵ کرێکارانی کێڵگەی قاوە و کرێکارانی کەنال و بەندەرەکانی پاناما بۆ ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر چاکسازی توندوتیژی تەمەنی خانەنشینی و بە تایبەتکردنی سندوقەکان.

شایانی باسە کە کۆمپانیاکان تا ئێستا هەزاران کرێکاریان لە کارەکانیان دەرکردووە، بەڵام تا ئێستا ناڕەزایەتییەکان هێور نەبوونەتەوە.

خۆپێشاندانەکانی پەنەما لەو کاتەوە پەرەی سەندووە کە سەرۆکی وڵاتەکەی لە میانی دیدارێکی لەگەڵ ترەمپ، مۆڵەتی جێگیرکردنی کۆمپانیا و هێزە سەربازییەکانی ئەمریکای لە کەناڵی پەنەمادا.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top