ئه‌وانه‌ی دینیان کردۆته چەک، مرۆڤایه‌تییان کوشتووه!
لەکاتێكدا کە ڕژێمێكی داگیرکەر خوێنی نەتەوەیەک ده‌ڕێژێت, پێکەوەیی و ئازادیی دەکۆژێت، زمانحاڵ بوونی ئەو ڕژێمە، نە تەنها نابه‌خشرێت، بەڵکو شەرمرزاری مێژووه‌و په‌ڵه‌یه‌كی ڕه‌شه له‌مێژووی كه‌سی و سیاسیان!
جه‌نگی ئیسرائیل- ئێران هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به دین و ئیسلامه‌وه نیه, وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ندێ به‌كرێگیراو سیخور بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن, ڕژێمی ئێران نه‌ڕۆشتوه ئیسرائیل فه‌تح بكات هه‌تا ئێمه شمشێری بۆ هه‌ڵبگرین و دوای بكه‌وین, ئه‌مه جه‌نگی ده‌سه‌ڵات و زیادكردنی هه‌ژموونه, نه‌ك جه‌نگی ئیسلام و كافر!
هیچ ده‌وڵه‌تێك نه‌ماوه له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی فتوحاتی ئیسلامی بكات هه‌تا ده‌ركه‌وتنی به‌ڵێندراو, ڕژێمی ئێرانی, نه په‌یره‌وی قورئان ده‌كات نه لۆژیك و سیسته‌م و عه‌قڵیه‌تیان ئیسلامیه.
په‌ڵه‌یه‌كی ڕه‌شه له‌مێژووی هه‌ندێك لایه‌ن سیاسی كوردی ئیسلامی و غه‌یره ئیسلامی, بوونه‌ته زمانحاڵی ڕژێمێكی داگیركه‌رو بكوژی نه‌ته‌وه‌كه‌یان!
دینی ئیسلام ڕێگای ئازادیی و سه‌ربه‌رزی و مرۆڤ دۆستیه، نەك وه‌كو ڕژێمی په‌توو سێداره‌ی ئێرانی, به‌ناوی ئیسلامه‌وه, دینیان كردۆته چه‌كی ده‌ستیان و بێره‌حمانه به‌كاری ده‌هێنن بۆ داگیركاری و كوشتن و بڕین !
خودای مه‌زن و دلۆڤان لە قورئانی پیرۆزدا ده‌فه‌رمێت:
“وَلا تَعتَدوا ۚ إِنَّ اللَّهَ لا يُحِبُّ المُعتَدين”
واتە: سەرپێچی و سه‌ته‌م مەکەن، بەڕاستی خوای گەورە حەزی لە سەرپێچیکاران نییە.
ـ سورەتی بەقرە، ئایەتی ۱۹۰
ڕژێمی ئێران كه بە ناوی دین کوشتن و ترس و تۆقین بڵاوده‌كه‌نه‌وه، نەپەیرووانی دینن، نە پەیوەندیان بەئیسلامه‌وه هەیە, ئەوانه دین دەکەن بە ئامرازێک بۆ دەسەڵات و خوێنی مرۆڤ دەکەن بە بەهای حوکمڕانیان !
خودای مه‌زن و دلۆڤان لە قورئانی پیرۆزدا ده‌فه‌رمێت:
“إِنَّ الَّذِينَ فَرَّقُوا دِينَهُمْ وَكَانُوا شِيَعًا لَسْتَ مِنْهُمْ فِي شَيْءٍ ۚ”
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر ﷺ (بەڕاستی ئەوانەی ئایینەکەیان دابەش کردووە و بوونەتە مەزهەب - ئێوە لە هیچ شتێکدا لەوان نین)
ـ سورەتی ئەنعام، ئایەتی ١٥٩
وڵاتانی به‌ناو ئیسلامی وه‌ك ڕژێمی ئێران, دینی ئیسلام بەبەرگی خۆیان دەکەن بۆ شەڕ و داگیرکاری، ئیسلام له‌مانه به‌ده‌ره.
ئه‌وه‌ی جێگای تێرامانه, هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی و به‌ناو سیاسه‌توان و چاودێری خوانه‌ناس و ملحد, شعر‌و بالۆره به‌باڵای ڕژێمی ئێرانی ده‌ڵێن و به‌شه‌و ڕۆژ داكۆكی له‌مانه‌وه‌ی ڕژێم ده‌كه‌ن, ئه‌گه‌ر خۆفرۆش و سیخور‌و به‌كرێگیراو نه‌بن, بیانویان چیه بوون به‌زمانحاڵی داگیركه‌رو بكوژی نه‌ته‌وه‌كه‌یان ؟!

ئـــهحــمــهد گـــلــی