ئه‌گه‌ره‌كانی دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌ندامانی دادگای فیدرالی
دادگای فیدراڵیی عێراق، کە بەپێی ماددەکانی 92 و 93 و 94ی دەستووری عێراق لە ساڵی 2005 وە دامەزراوە، له ساڵی 2023 دووباره له په‌رله‌مانی عێراق یاساكه هه‌موار كراوه‌ته‌وه، بنه‌مای ئه‌م دادگایه ئه‌وه‌بووه كه له پرسه هه‌ستیار و گرنگه‌كان رۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه ببینێت و كۆتایی به ناكۆكییه‌كان بهێنێت، كه لێكدانه‌وه‌ی جیاوازی یاسایی هه‌بێت. به‌داخه‌وه له‌دوای ڕیفراندۆمی كوردستان له 2017 ئاراسته و ئامانجی دادگا به‌جۆرێك گۆڕا و له‌سه‌ر كۆمەڵێك پرسی جیاواز وا خۆی تێكه‌ڵاو كرد، دواجار نیشانه‌ی پرسیاری له‌سه‌ر خۆی دروست كرد. گرفتی دادگا له‌وكاته‌وه سه‌ری هه‌ڵدا، كه تێكه‌ڵی ململانێ سیاسییه‌كان بوو، ئه‌مه‌ش دوای تێوه‌گلانی له‌بابه‌تی كاندیده‌كانی سه‌رۆك كۆمار و پرسی تانه‌دان له‌سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و ده‌ستوه‌ردانی له پرسی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به كه‌مكردنه‌وه‌ی ناڕه‌وای كورسیی پێكهاته‌كان و دابه‌شكردنی به‌سه‌ر پارێزگاندا. سه‌رئه‌نجام دادگا خۆی خسته به‌رده‌م فشاری سیاسییه‌وه، تا دواجار له‌سه‌ر پرسی (خوڕعه‌بدوڵا) رێككه‌وتنی ئاوی عێراق- كوێت، ئه‌م دادگایه نه‌یتوانی رووبه‌ڕووی ئه‌و گرفته ببێته‌وه و ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی به‌كۆمه‌ڵ روویدا و ئێستا دادگا به‌هه‌ڵوه‌شاوه هه‌ژمار ده‌كرێت.
به‌داخه‌وه كاتی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌ندامانی دادگای فیدراڵی هه‌م جێگای پرسیار بوو، هه‌میش قه‌یران بۆ عێراق دروست ده‌كات، چونكه له‌و كاته‌ی ئه‌ندامان ده‌ستیان له‌كاركێشایه‌وه، بڕیار بوو فه‌رمانی سالاری بۆ پرسی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی كوردستان ده‌ربكات، ئه‌مه‌ش پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری ئه‌م گرفته‌ی دواخست و دیاربوو به‌شێك له فاكته‌ری سه‌ره‌كیی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان په‌یوه‌ندیی به تێكه‌ڵاوی ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق و دادگای فیدراڵییه‌وه هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌م ده‌رهاوێشته‌یه زیان به دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كانی عێراق ده‌گه‌یه‌نێت و كاریگه‌ریی خراپ له‌سه‌ریان جێده‌هێڵێت، به‌داخه‌وه زۆر له‌مێژه هاوار ده‌كه‌ین و قسه ده‌كه‌ین له‌وه‌ی ئه‌م دامه‌زراوانه دوور بخرێنه‌وه له ده‌ستوه‌ردانی سیاسی و فشاری لایه‌نه سیاسییه‌كان، به‌ڵام هه‌میشه تۆمه‌تباریان ده‌كردین به‌وه‌ی ئێمه وه‌ك هه‌رێمی كوردستان هێرش ده‌كه‌ینه سه‌ر دادگای فیدراڵی، كه‌چی ئه‌وه ده‌رئه‌نجامه‌كه‌یه‌تی، كه به چاوی خۆمان ده‌بینین گه‌وره‌ترین دامه‌زراوه‌ی ده‌ستووری، كه پرسه‌كان یه‌كلا ده‌كاته‌وه، خۆی به‌رگه‌ی گرفته‌كان ناگرێت و هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
قه‌یرانێكی دیكه كه دێته پێش عێراقه‌وه دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌م دادگایه، ده‌بێت دووباره چه‌ند ئه‌ندامێك ده‌ستنیشان بكرێن بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی ئه‌وانی رابردوو، ئه‌مه‌ش هه‌م كاتی ده‌وێت و هه‌میش جۆرێك له رێككه‌وتن، چونكه ئه‌گه‌ر له ماوه‌یه‌كی دیاریكراو دادگا كارانه‌كرێته‌وه، گرفت بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی عێراق دروست ده‌بێت، خاڵێكی دیكه كه گرنگه باس بكرێت، راسته دادگای فیدراڵیی عێراق بەگوێرەی ماددە 92ی دەستوور دروست نەبووە، بڕیارەکانی دادگاش بێگومان دیوی سیاسی تێدا دەبێت، چونکە بەشێکی کارەکانی ئەم دادگایە بریتییە لە یەکلاییکردنەوەی کێشمە کێشمی دەسەڵات و نێوان هەرێم و بەغدا و میکانیزمی دادگای فیدراڵی بۆ دەستوور میکانیزمێکی ڕوون بووە، بەتایبەت سەبارەت بە هەرێمەکان، کە 2\3ی دەنگدان بووە، به‌ڵام ماوه‌ی دوو ساڵه یه‌كێك له دادوه‌ره‌كان له‌سه‌ر پشكی پارتی دیموكراتی كوردستان بوو، ده‌ستی له‌كاركێشاوه‌ته‌وه، به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ هۆكاری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه و نیگه‌رانییه‌كانی، هاتوون شوێنه‌كه‌یان پڕكردووه‌ته‌وه، كه ئه‌مه‌ش گومان له‌سه‌ر 2/3ی ده‌نگه‌كان تایبه‌ت به هه‌رێمه‌كان دروست ده‌كات.
به‌شێكی دیكه‌ی پێكهاته‌ی ئه‌م دادگایه له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه به‌نادروستی دابه‌ش كراوه، بەداخەوە دادگای فیدراڵیی عێراق بە پلەی ئیمتیاز بە سیاسی کراوە، سەیری پێکهاتەی دادگاکە بکە دیارە، چواری عەرەبی شیعە، سێیانی عەرەبی سوننە، دوانی کوردن، تەنانەت دادوەرە یەدەگەکانیش هەر بەوشێوەیە بە پشکی حزبی دانراون، ئاساییە لە عێراقدا هەموو دەسەڵاتەکان بە سیاسی کرابن، بەڵام ئاسایی نییە دەسەڵاتی دادوەری بەسیاسی بکرێت، ئه‌مه كاره‌سات بوو بۆ عێراق و ده‌رفه‌تیش بوو بۆ لایه‌نه سیاسییه‌كان، تا له‌و رێگایه‌وه ده‌ستوه‌ردان بكه‌ن.
به‌شێكی دیكه‌ی گرفته‌كان ئه‌وه‌یه، كه ده‌بوو دادگا پێش ئه‌وه‌ی بڕیار له‌سه‌ر پرسه ناكۆكه‌كان بدات، له رووی ئیداری و سیاسییه‌وه پرس بكات و گفتوگۆ بكات، بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری دادگا لێكه‌وته‌ی خراپی نه‌بێت، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی كورسیی پێكهاته‌كانی كه‌مكرده‌وه پرسیاری نه‌كرد له‌وه‌ی دابه‌شبوونی پێكهاته‌كان له كوردستان چۆنه، چونکە یاسای دادگاکە لە پەرلەمان و بە سازانی لایەنەکان دەرچووە، بۆیه ئه‌سڵه‌ن دادگا له رێڕه‌وی یاسایی لایدابوو و جۆرێك له غروور گرتبووی.

د.نه‌هله ئه‌فه‌ندی