نوێنەرانی کورد و پارتی بەتایبەتی لەعێراق پێویستی بەگۆڕانکاریه

نوێنەرانی کورد و پارتی بەتایبەتی لەعێراق پێویستی بەگۆڕانکاریه

ئەمەوێت دەست بخمە سەر ئەو خاڵەی زۆر گرنگە بۆ کورد و لەناو کوردا بۆ پارتی کە ڕابەرایەتی دۆزی کورد دەکات بەتایبەتی لەناو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پۆستە حکومی و ئەمنی و خزمەت گوزارییەکان کە خۆیان لە دەیان پۆستی سیادی و وەزیر و جێگری وەزیر و بەڕێوەبەری گشتی دەبن لەناو حکومەتی عێراقدا جێگەی داخە ئەمە دەڵێم تاکو ئێستە هیچ کامێک لەو پۆستانە نەیان توانیوە ببنە فاکتەرێک بۆ چارەسەری ئەو سەدان کێشەیەی نێوان هەرێم و عێراق کوردبتوانێت سودی لەو پۆستانە وەربگرێت ئەم لاوازیەش دەگرێتەوە بۆئەوەی ئەم نوێنەرانە یا کەمتەرخەمن یان نەشارەزان یاخود بەمەبست بۆ دەستکەوتی شەخشی وادەکەن بەدڵنیایی من مەبستم هەموویان نیە بەڵکو لەدوای ڕوخانی ڕژێمەوە و لە دوای ئەوەی سەرۆک بارزانی و خوا لێخۆش بوو مام جەلال توانیوانە ڕۆڵی کورد و پێگەی کورد لەعێراقی نوێدا دیاری بکەن کۆمەڵێک نوێنەر و کارەکتەری چاو نەترس و یاسا ناس و ڕابردو پاک دست نیشان کران بۆ بەڕێوەبردنی ئەو پۆستانەی کە مافی کورد بوون لەعێراقدا، بۆ نمونە لەسەردەمی خوا لێخۆشبوو ، دکتۆر ڕۆژ نوری شاوەیس ، کاک وشیار زێباری و بابەکر زێباری و دکتۆر بەرهەم ساڵح و دکتۆر فواد مەعسوم کاتێک سەرۆکی لیستی هاوپەیمانی بوو لەپەڕلەمانی عێراق و کاک عارف تەیفور ، سەلام خۆشناو ،چەندین کەسی تریش، کە ئەم کارەکتەرانە خۆیان و پێگەکانیان خستبوە خزمەتی و هەرێمی کوردستان و مافەکانی خەڵکی هەرێم وە لەسەردەمی ئەواندا هیچ کام لەم کێشانەی ئێستە بوونیان نەبوو، بەڵام لەدوای ١٦ ئۆکتۆبەرەوە کەمەڵێک کەسی ترسنۆک و گەندەڵ و کران بەنوێنەری کورد و زۆر پۆستیان پێ ڕاسپێردرا ئەم کەسانە لەبیری ئەوەی ڕشت بن لەسەر وەدەست هێنانی مافەکانی کورد لەبەرامبەردا خەریکی خۆ دەوڵەمەندکردنی خۆیان و کەسوکاریانن و لەبەرانبر دامەزراندی خەڵک بە پارەو وەرگرتنی زەوی و مساوەمە کردن بۆ سەفەقاتی گەورەی بازرگانی کە ئەمانە دەیڵێم چەندین بڵگەی حاشا هەڵنەگرم لایە هەرلایەنێک دوای بکات ئامەدەم هەمووی بخمە بەردەستیان، نەک تەنها بەڵگە بەراوردێک لەنێوان سەروت و سامانی پێش چونیان بۆ بەغداد و ئێستەیاندا بکرێت دەزانرێت ئەو کەسانە چەند خەمخۆری مافی خەڵک و کورد و حزبەکانی خۆیان بوون بۆیە دەبێت بۆئەم جارە کورد و بەتایبەتی پارتی دەستی ئەو خەڵکە بێ مۆڕاڵ و گەندەڵ و بێ کەفائەتانە لە بەغداد ببڕێت و لەبری ئەوان کاندید چ بۆ پەڕلەمان و چ بۆ پۆستە حکومیەکان خەڵکی ڕابردو پاک و دەست پاک و بە جورئەت بنێرێتە عێراق بۆئەوەی ئەم کێشانەی ئێستە دووبارە نەبنەوە لەسەروی هەموشیەوە کادری حزبەکان بێزار بوون لە دەمووچاوی دووبارە خەڵک ناتوانێت بۆ چەند ساڵێک گوێگری قسەی بێ کردار بێت لە کۆتایدا هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو لیستە کوردیەکان دەخوازم
بژی کورد بژی کوردستان.

 

 

(*)

بەڕێوەبەری:
سەنتەری k4 بۆ دیراساتی ستراتیژی و لێکۆڵینوە.

Top