خولی لاوانی یانەكانی كوردستان دواخرا

خولی لاوانی یانەكانی كوردستان دواخرا

خولی لاوانی یانەكانی كوردستان دواخرا
هەر چەندە یەكێتی تۆپی پێی یانەكانی كوردستان بڕیاریدا بوو بە بەشداری سەرجەم یانە پلە نایابەكان و پلە یەكەكانی كوردستان كە دابەشی سەركۆمەڵەی پارێزگاكانی كوردستانی كردبوو بۆ ئەوەی بەشداری لە خولی لاوانی ژێر20ساڵانی لە 12ی ئەم مانگە ئەنجام بدەن، بەڵام بەهۆی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12 یارییەكانی خولەكە بۆ ڕۆژی 3ی مانگی داهاتوو دواخرا، هەر چەندە یانەكانی كوردستان ماوەیەكی زۆرە لە ئامادەكارییدان بۆ ئەوەی بەشداری ئەم خولە بكەن كە لە سەر سەرجەم یانەكانی كوردستان لە هەردوو ئاستی پلە نایابی كوردستان و پلە یەك بەشدار ببن بە پێچەوانەوە هەر یانەیەك بەشدار نەبێت بە بڕیاری یەكێتی تۆپی پێی كوردستان یانەكە بە بڕی 5ملیۆن دینار سزا دەدرێت لە بەرامبەر بەشداری نەكردنی تیپی لاوان، ئەوە بۆ دووەمجارە كە لەم خولە دوادەخرێت بەمەش ئەركی یانەكان لە ڕووی داراییەوە تا ڕادەیەك قورس دەبێت و ئەركی تری داراییان بۆ زیاد دەبێت، چونكە یانەكان بەردەوامن لە ئەنجامدانی یەكەی مەشقی و ئەنجامدانی یاری دۆستانەی ئامادەكاری، سەرجەم یانەكانیش ئامادەكاری پێویستیان كردوە بۆ ئەوەی ئەم خولە دەست پێ بكات بۆ ئەوەی بتوانن چەندین یاریزان دروست بكەن بۆ تیپەكانی یەكەمی یانەكانیان.

Top