یاریزانانی یانەی ئارارات خۆبەخشن
یاریزانانی یانەی ئارارات خۆبەخشن
تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشی ئاراراتی قەزای پیرمام ئمساڵ بەهۆی گرفتە داراییەكانی بەشداری لە خولی نایابی یانەكانی كوردستانی نەكرد، لە بەرامبەریشدا بەشداری لە یارییەكانی خولی پلە سێی یانەكانی عێراقی كرد وەكو نوێنەری پارێزگای هەولێر، بەڵام بەشداری كردنی یانەی ئارارات تەنیا وەكو بەشداری كردبوونە لەم خولەی عێراقی نەكبۆ بەدەستهێنانی ئەنجامی گەورە و سەركەوتن بۆ پلەكانی تر بێت، لەم بارەشەوە سۆران خۆشناو سكرتێری یانەی وەرزشی ئارارات بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ئەمساڵ خۆتان دەزانن كە ئێمە پاشەكشەمان كرد لە یارییەكانی خولی پلە نایابی یانەكانی كوردستان بەهۆی گرفتە داراییەكانی یانەكەمان، بۆیە بە باشمان زانی بەشدار بین لە یارییەكانی خولی پلە سێی یانەكانی عێراقی، گوتیشی " ئەو بەشداری كردنەمان تەنیا بەشداری كردن بووە لە خولەكە نەك بۆ ئەوەی كەوا نیەتی سەركەوتن و بەدەستهێنانی ئەنجامی گەورەمان هەبێت، تیپەكەشمان كە كردۆتەوە تەنیا ئەو تیپە بووە كە یاریزانانی لاوان و تازەپێگەیشتوانمان كۆكردۆتەوە بۆ بەشداری كردن لەم خولەكە، سەرجەم یاریزانانی یانەكەشمان بە خۆبەخش یاری بۆ یانەكەمان دەكەن لەم خولە، لە بارەی گرفتە داراییەكانی یانەكەش گوتی گرفتەكانمان بەردەوامە و كێشەی داراییمان هەیە تاكو ئێستاش چارەسەری گونجاومان بۆ تیپەكە نە دۆزیتەوە بۆ ئەوەی بتوانین گرفتەكانمان چارەسەر بكەین، هەموو هەوڵێكی خۆمان دەخەینە گەڕ بۆ ئەوەی یانەی ئارارات بگەرێنینەوە سەر رێچكەی ئەنجامی باش و وەكو ڕابردووی لێی بكەینەوە، یانەكەش لە كۆمەڵەی یەكەمی خولەكە لە كۆی ئەنجامدانی چوار یاری تەنیا خاوەنی دوو خاڵە و لە كۆتا ڕیزبەندی یانەكان دێت.
