رۆژهەڵاتی ناوین بەرەو کوێ
(*)
شەڕ ئامرازە نەک ئامانج
ئەبێت شەر بەکاربێت بۆ ئامانجێکی پیرۆز
شەر دوو جۆری هەیە
١.شەڕی ڕەوا
٢.شەڕی ناڕەوا
١.شەڕی ڕەوا وەکو شۆڕشەکانی کورد لەپێناو ئازادی وسەروەری وەکو شۆڕشەکانی میللەتانی دونیا لەدژی کۆلۆنیالیزم وئیمپڕیالیزم ودیکتاتۆریەت وداگیرکاری کە میللەتانی ئازادیخوازی جیهان پێی هەستان لە 200 ساڵی رابردوو .
٢.شەڕی ناڕەوا ئەوەیە کە داگیرکەران خاکی نەتەوەکانی تر داگیر ئەکەن .ئەو شەڕەیە کەزلهێزەکان خاکی خەڵکانی ئازادیخواز داگیر ئەکەن.نابێت لەشەڕدا قوتابخانە،نەخۆشخانە ،مزگەوت،کلێسا ،جێگای خوا پەرستی ،نیشتەجێبوون ،شوێنی گشتی ،خەڵکی سیڤیل بە ئامانج بگیرێت .نابێت بۆردوومانی شار و ژن و منداڵ وپیر وپەککەوتە بکرێت.
نابێت دیل بکوژرێت ئەبێت بەیاسا مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت چونکەیاسای تایبەتی خۆی هەیە.
نابێت چەکی کۆکوژ وقەدەغەکراو بەکار بێت هێشووی وکیمیاوی وئەتۆمی .
ئەم شەڕەی ئێستا ڕوو دەدات لەنێوان ئیسرائیل وئێران زیان بەخشە بەهەردوو دەوڵەت ، بەدراوسێکانشیان ، بۆ ئاشتی جیهانی بۆ بازرگانی وئابووری وگەشت وگوزار وژیانی خەڵک.باشترە بەرێگای ئاشتی ناکۆکیەکانیان چارەسەر بکەن .
رێگای ئاشتی ئەوەیە
یەکەم : ئیسرائیل رازی بێت بە دامەزراندنی دوو دەوڵەت. دەوڵەتێک بۆ ئیسرائیل دەوڵەتێک بۆ فەلەستین
دووەم: شەڕی غەزە دەستبەجێ رابگیرێت
سیێەم : ئێران بێسەلمێنێت کەنیازی دروستکردنی چەکی ئەتۆمی نیە .پێشنیارەکانیی وزەی ئەتۆمی جێبەجێبکات وێستگە ئەتۆمیەکانی بکاتەوە .دراوسێکان ودوونیا دڵنیا بکاتەوە کە نیازی دروستکردنی چەکی ئەتۆمی وقەدەغە کراوی نیە..
کێشەی ئیسرائیل وئێران،کێشەی فەلەستین وئیسرائیل ،وکێشەی عەرەب وئیسرائیل بەیاساوئاشتی ونیاز پاکی چارەسەر ئەبێت،چونکە شەڕ ناگات بە هیچ ئامانجێک جگە لەوێڕانکاری وئەبێتە مایەی هێنانی زلهێزەکان بۆناوچەکە وزیادبوونی دەست تێوەردانی دەرەکی جگە لە مال وێرانی و زیانی ئابووری وکوشتنی خەڵکی سیڤیل ومندال وئافرەت وخەڵکی بێتاوان
باشترە بۆعێراق نەگلێتە ناو شەڕەکە نەبێتە لایەنگیری شەڕکەرەکان چونکە بۆ خۆی کێشەی ئەمنی وسیاسی وئابووری زۆری هەیە زیانی زیاتری پێنەگات
ئەبێت عێراق نەبێتە گۆرەپانی شەر هەروەها وولاتانی دراوسێ هەوڵی نێوەندگیڕی بدەن وداوای چارەسەری ئاشتیانەبکەن ئەم شەڕە نەکریسە زیانی بۆعێراق وکوردستان وناوچەکەیش ئەبێت وهەر لەیەنێک تەرەف گیری بکات زیانی گەورەی بەردەکەوێت لەجیاتی ئەوە هەوڵی نێوەدگێری وئاشتی بدەن باشترە بۆخۆیان وگەلەکانیان، شەر دەستپێکی هەیەوکۆتاییش بۆیە داوا لەهەردوو لادەکەین بگەرێنەوەسەر مێزی گفتوگۆ بۆچارەسەر کردنی ئەم شەرەمال وێرانییەی ئێستا لە ئاستانەیدا دەژین وئەوهەموو جبەخان و تۆپ و تانک و تەیارەیە بەملیارەها دۆلار مەزەندە دەکرێت لە کاتێدا جیهان پێوێستی بەم ئابووریە زەبەلاحە هەیە چونکە ووشکە ساڵی گۆرینی ژینگە پێویستی بە پارەوپوولی زۆرهەیە بۆ مرۆڤایەتی ژیانێکی باشتر گوزەر بکات وبەتەندروستیەکەی چاکتر
هیچ کاتێک شەرچارەسەری کێشەی نەکردوە و نایکات
بەڵێ بۆئاشتی ودیالۆگ ولێکتێگەشتن
نەخێر بۆ چەکی کۆکوژ وئەتۆمی .
”نەخێر بۆ شەر وداگیر کاری”
(*)
بەرێوەبەری سەنتەری (کەرکووک k4) بۆ دیڕاساتی ستراتیژی ولێکۆلینەوە

فههمی فایق