وەزیری بەرگری ئیسرائیل هەڕەشە لە خەڵکی تاران دەکات
وەزیری بەرگری ئیسرائیل دوای دوایین هێرشی تۆڵەسەندنەوەی ئێران بۆ سەر تەلئەبیب هەڕەشەی لە خەڵکی تاران کرد.
یسرائیل کاتز وەزیری بەرگری ئیسرائیل، لە پاش هێرشە تۆڵەسەندنەوەکانی ئێران بۆ سەر تەلئەبیب پایتەختی ئیسرائیل هەڕەشەی لە خەڵکی تاران کرد.
کاتز لە پەیامێکدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوی کردووەتەوە، ڕایگەیاند "ئێران خەڵکی مەدەنیی لە تەلئەبیب کردووەتە ئامانج و خەڵکی تاران بەم زووانە باجەکەی دەدەن."
ئەم هەڕەشە گشتییە لە کاتێکدایە کە هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئامانجەکان لە پایتەخت و شارەکانی دیکەی ئێران لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بووەتە هۆی کوژران و برینداربوونی دەیان هاووڵاتی مەدەنی.
لە لایەکی دیکەشەوە کۆماری ئیسلامی بە هێرشی مووشەکی بۆ سەر تەلئەبیب، حەیفا و ناوچەکانی دیکەی ئیسرائیل، چەند هاووڵاتییەکی ئیسرائیلی کوشتووە و دەیان کەسیشی بریندار کردووە.
گوڵان: سەردار خەلیل
