جەنگی ئێستا و کاریگەری لەسەر داهاتوو

جەنگی ئێستا و کاریگەری لەسەر داهاتوو

لە بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ ئیسرائیل لەژێر ناوی “هێزی شێر” هێرشێکی فراوانی بۆ ناو خاکی ئێران دەستپێکرد کە زیانی زۆڕ گەورەی ماددی و مرۆیی بە ئێران گەیان، لەوانە کوشتنی دەیان سەرکردەی باڵای سەربازی ئێران و چەند زانایەکی ئەتۆمی ئێران، بۆردومانکردنی چەندین پێگەی سەربازی و ئەتۆمی و فڕۆکەخانەی ئێران، وەک خۆیان دەڵێن هێرشەکە بەردەوام دەبێت.

ئەم جەنگە کاریگەرییەکی گەورەی بەسەر تەواوی ناوچەکە هەیە چونکە لە نێوان دوو جەمسەری بەهێز و کاریگەری ناوچەکەیە وە کاریگەرییەکەی ڕاستەوخۆی بەسەر گەلی کورد هەیە چونکە دەرکرێ لەدوای سوریا و ئێران پڕشکی ئاگرەکە بەر عێراق و تورکیاش بکەون کە ئەمەش پەیوەندی بە چارەنووسی کوردستانەوە هەیە

لەکاتێکدا کە جەنگەکە لەنێوان ئیسرائیل و ئێراندایە بەڵام عێراق و تورکیا بێبەش نین لە ترس و دڵەڕاوکێ، هەموو هێزە وەلائییە ئێرانییەکانی عێراق خەریکی خۆ حەشاردانن و ئەو گریمانەیەیان لەبەرچاوە کە دەکرێ لە کاتێکی زوودا نورەی ئەوانیش بێت، لەلایەکی ترەوە سەرکردەکانی تورکیاش ترس بە قسە و لێدوانەکانیاندا دیارە وەک باخچەلی گۆتی “تورکیا ئامانجی کۆتاییە” بەمانای ئەوەی کە لەدوای سوریا و ئێران و عێراق تورکیاش ئامانجە، ئەردۆغانیش وتی “پێویستە بە زووترین کات ڕێ لەو چەتەگەرییەی ئیسرائیل بگیرێت” ئەوەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئەردۆغانیش هاوڕای باخچەلی یە

ئەم جەنگەی کە ماوەیەکە ئیسرائیل لەم ناوچەیەدا بەرپایکردووە درێژە دەکێشێت و تا نەخشەی ناوچەکە بەتەواوی نەگۆڕدرێت ئەم جەنگە ناوەستێت، لەوانەیە بۆ ماوەیەک دۆخەکە هێور ببێتەوە بەڵام چارەسەرنابێ ئیسرائیل بەو جورە ئەم ناوچەیە قبول دەکات کە هیچ مەترسییەک نەمێنێت بۆ سەر ئاسایشی خاکەکەی و دەسهەڵاتی تەواوی بەسەر ناوچەکەدا هەبێت

بە لێکدانەوە و ئاماژەکان بێت لەوانەی بتوانین بڵێین ئەم سەدەیە دەبێتە سەدەی وڵاتە بچۆکەکان و گەلە زۆڵم لێکراوەکانی ناوچەکە وەکو ئیسرائیل و کوردستان و ئەرمینیا و تاڕادەیەکیش فەڵەستین و چەند وڵاتێکی دی، ئیسرائیل دەیەوێت سنورێکی فراوانتر و دەسهەڵاتێکی زیاتری هەبێت کە بۆ ئەو مەبەستەش لەوانەیە نزیکترین و متمانەپێکراوترین هاوبەش کورد و ئەرمەن بن

 

جەنگی ئێستا و کاریگەری لەسەر داهاتوو
Top