درز لە سەروەریی بڕیاردا: شیکارییەکی سیاسی بۆ هەڵوەشاندنەوەی سەردانی عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ سعودیە

درز لە سەروەریی بڕیاردا: شیکارییەکی سیاسی بۆ هەڵوەشاندنەوەی سەردانی عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ سعودیە

 

 

لە ڕوانگەی شیکارییە هەواڵگری و ڕاپۆرتە جیۆ ڕامیاریەکان هەڵوەشاندنەوەی سەردانی فەرمیی علی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ شانشینی عەرەبیی سعودیە، ڕەنگدانەوەی بڕیارێکی سەربەخۆ یان ستراتیژییەکی نیشتمانی نەبووە، بەڵکو دەکرێت وەک نیشانەیەکی ڕوونی ملکەچبوون و پاشەکشە لەبەردەم گوشار و هەڕەشە ئاشکرا و نهێنییەکانی گرووپە چەکدارەکانی حەشدی شەعبیدا سەیر بکرێت.

لێکەوتە هەرێمی و نێودەولەتییەکان
ئەم پاشەکشە ناچارییە زەبرێکی گران لە سەنگ و پێگەی دیپلۆماسیی عێراق و علی زەیدی دەدات لە ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا، لەدەستدانی متمانەی هاوپەیمانان پاشەکشەیەکە دەبێتە هۆی لاوازبوونی متمانەی ووڵاتانی کەنداو و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە توانای بڕیاردانی سەربەخۆ لە بەغدا.

پەک کەوتنی ئەرکە ئابوورییەکان:ئەو کارنامەیەی کە بە سەرۆک وەزیران سپێردرابوو وەک شارەزایەکی بواری دارایی بۆ چاکسازی لە پێکهاتەی ئابووریی عێراق و ووشککردنی سەرچاوە داراییەکانی گرووپە چەکدارە نافەرمییەکان تووشی بنبەست بووەوە.

لاوازبوونی سەروەریی دەوڵەت: نیشاندانی ناهاوسەنگیی هێز لە نێوان دامەزراوە فەرمییەکانی دەوڵەت و گرووپە چەکدارەکاندا، توانای مانۆڕی سیاسیی حکومەتی بەرامبەر ئەکتەرە دەرەکییەکان بێکاریگەر کرد.

قەیرانی دەسەڵات لە بەغدا: ڕووداوەکان سەلماندیان کە حکومەتی ناوەندی توانای خاوەندارێتیکردنی بڕیاری سیاسیی سەربەخۆی نییە و لە بڕیارە ئاسایشییە هه‌ستیاره‌كاندا کەوتووەتە ژێر هەژموونی هێزە چەکدارە ناخۆییەکانەوە.

ئاسۆیی سیاسی و چارەنووسی سەرۆکایەتیی حکومەت: لە ئاستی خوێندنەوە ناوخۆیی و ڕەخنەیییەکاندا، پڕۆژەی نیشاندانی علی زەیدی سەرۆک وەزیران وەک دەسەڵاتدارێکی بەهێز کە بتوانێت هاوسەنگیی هێز بپارێزێت، تووشی شکستی پێکهاتەیی بوو، بێ توانایی لە جێبەجێکردنی ئەرکە سەرەکییەکەی کە بریتی بوو لە کۆنترۆڵکردنی هێزە چەکدارەکان و ڕێگریکردن لە دەستوەردانیان لە بڕیاری سیاسی، سەرۆکایەتیی حکومەتی خستووەتەبەردەم دوو سناریۆی جدی:

١- دەستلەکارکێشانەوەی ناچاری: لەژێر گوشاری بەردەوامی بنبەستی سیاسی و لەدەستدانی پشتگیریی دەرەکی.

٢-سەندنەوەی متمانە: لە ڕێگەی پەرلەمانەوە بەهۆی نەهاتنەدی ئامانجە دیاریکراوەکانی کارنامەی حکومەت و دروستبوونی قەیرانی متمانە لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا لە هەمانکاتدا

Top