ئایا هەڵبژاردن لە عێراق دەکرێت ؟!
(*)
خەڵکانێک پێیان وایە جارێ دیار نیە هەلبژاردن ئەکرێت یان ناکرێت لە عێراق؟! چونکە رووداوی گەرم روو ئەدات لە ناوچەکە ، هەندێکیش پێیان وایە هەڵبژاردن دوا ئەکەوێ بۆ ناوەراستی ساڵی ٢٠٢٦ ، هەندێک کەس ولایەن ئەیانەوێ یاسای هەڵبژاردن بگۆرن لە بەرژەوەندی خۆیان .
میکانیزمی دابەشکردنی کورسیەکان وا لێبکەن %20 کورسیەکان بۆ ئەو لایەنە بێت کە بەرزترین دەنگی هێناوە و ٪٨٠ بە گوێرەی سیستەمی سانت لیگۆ دابەشبکرێت .
بە ڕای من دەستکاری کردنی یاسای هەڵبژاردن زۆر قورسە چونکە لایەنە سیاسیەکان لە ناو پەرلەمان لەسەری رێک ناکەون و کاتی زۆری ئەوێ ، ئەمە لەلایەک لەلایەکی تریشەوە ئێستا پەرلەمان لە پشوی وەرزیە تا ٩/٧ پەرلەمان کۆنابێتەوە . ئەمەش کێشە بۆ کۆمسیۆنی هەڵبژاردن دروست ئەکات کاتی پێویستی بەردەست نابێت بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن بە یاسا نوێیەکە .
بە رای من، باشترین یاسای هەڵبژاردن ئەوەیە ببێتە هۆیەک لایەنە سیاسیە قەوارە بچوکەکان یان خەڵکانی بێ لایەن و ئەکادیمی بگەنە پەرلەمان بۆ ئەوەی نەخشەی سیاسی ناو پەرلەمان بگۆردرێت ،پانتایی فرەلایەنی ناو پەرلەمان فراوانتر بێت.
باشترین یاسا بۆ هەڵبژاردن لە عێراق ئەوەیە عێراق ببێتە یەک بازنەی هەڵبژاردن ، ئەمە بۆ هەموو لایەنە سیاسە بچوک و گەورەکان و کەسایەتیە بێ لایەنەکان و هەموو پێکهاتەکانی عێراق باشە، چونکە کەس دەنگی نافەوتێ لە هەر شوێنێک دەنگدەری هەبێت لەسەرانسەری عێراق، نوێنەری راستەقینەی خەڵکیش دەگاتە پەرلەمانی عێراق.
(*)
راوێژکاری باڵا

دژوار فایق