بەهجەت یەحیا گۆرانییەكی نوێی بەناوی(بەس نییە تۆ هەیت)ی بڵاوكردەوە

بەهجەت یەحیا گۆرانییەكی نوێی بەناوی(بەس نییە تۆ هەیت)ی بڵاوكردەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژی دیاری كورد (بەهجەت یەحیا)بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە.

هونەرمەند بەهجەت یەحیا لە كەناڵی فەرمی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب بەرهەمێكی نوێی بەناوی(بەس نییە تۆ هەیت)ی بڵاوكردەوە كە خۆی تێكست و مێلۆدییەكەی ئامادەكردووەو هونەرمەند ئارام سەردار موزیكی بەرهەمەكەی ئامادەكردووە,هەروەها سەبارەت بە لایەنە هونەریەکانی ئەم بەرهەمە نوێیە وەك تۆمارکردن و میکس و ماسترینگ و کلیپ کردن لە "ڤینۆ ستۆدیۆ" ئەنجامدراوەو هەریەك لە موسیزیان (كاروانی نەی) و خاتوو(شانیا عەلی)بە ئامێری دەف و توانا خورشید و هێمن بەهزاد و ڕەهەند تەها و ڤارۆ عیرفان لە بەرهەمەكەدا بەشدارن.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top