هونەرمەندی شێوەكار (قەرەنی جەمیل) كۆچی دواییكرد
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ڕێكەوتی 3/6/2025 هونەرمەندی دیاری كوردستان (قەرەنی جەمیل)بە هۆی تووشبوونی بە شێرپەنجەی سییەكان لە تەمەنی 71 ساڵیدا لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی شاری هەولێر كۆچی دواییكرد.
نووسەر و هونەرمەندی شێوەكاری كورد(قەرەنی جەمیل) ساڵی 1954 لە هەولێر لەدایکبووە, لە ساڵی 1977 بڕوانامەی دبلۆمی لە پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی بەغدا بەدەستهێناوە,ساڵی 1984 کۆرسی یەک ساڵەی لیتۆگرافی لە ئیسپانیا تەواوکردووە,هەروەها لە ساڵی 1977 یەکەمین پێشانگەی تایبەتیی خۆی لە هۆڵی قوتابخانەی ئەیوبیەی هەولێر کردووەتەوە و بەشداریی لە دەیان پێشانگەی هاوبەشدا لە هەولێر-بەغدا-بارسێلۆنا، ڤالێنسیا، برۆکسل، کۆپنهاگن و چەند شارێکی دیکەی وڵاتانی جیهاندا کردووە.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی
