كچێكی كوردێك یانەیەكی سعودی دەباتە لوتكە
كچێكی كوردێك یانەیەكی سعودی دەباتە لوتكە
خۆزی دۆسكی كچە وەرزشكاری شاری دهۆك و ڕاهێنەری یانەی ئەرتاوی پارێزگای شەرگەی وڵاتی سعودیە، ئەم وەرزە بۆیەكمجار وەكو ڕاهێنەرێكی پیشەگەر لە ووڵاتی سعودییە لەگەڵ یانەكەی بەشداری یارییەكانی خولی فوتساڵی نایابی یانەكانی سعودییەی كردو توانی یانەكە بگەیەنێتە یاری كۆتایی خولەكە و لە یاری كۆتایش لە بەرامبەر یانەی ئیتحاد نسور دووچاری شكست هات و پلەی دووەمی بەدەستهێنا، یانەكەی ئەرتاوی لە كۆی 21 یانەی گروپی ریاز توانی سەركەوێـ و ئەنجامی دڵخۆشكەر بەدەست بهێنێـت، لەم بارەشەوە خۆزی دۆسكی بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" 21 یانە لە گروپی ئێمە هەبوو توانیمان تیپەكە بگەینە یاری كۆتایی هەرچەندە خولی سعودی ئێستا زۆر پێشكەوتوو بووە و ژمارەیەكی زۆر یاریزانی ئەوروپی و ئەمریكی و ئەفریقی تێدا یاری دەكەن و كێبڕكێ بەهێزە، گوتیشی من وەكو ڕاهێنەر بەتنیا كارم كردوە تەنانەت یاریدەدەر و ڕاهێنەری گۆڵپارێزیشم نەبووە تاكو یارییەكانی كۆتایی، گوتیشی" هەوڵمدا یاریزانی كورد بهێنم، بەڵام لە توانای یانە نەبوو لەبەر وەرزی فەریزەی حەج كردن كارەكە گران بوو، بۆیە لە داهاتوو لە هەوڵی ئەوەم چەند یاریزانێكی كورد ببەم ئەگەر خولەكانی كوردستان و عێراق بەردەوام بێت بەرەو پێش بچێت بۆ من كارێكی باشترە و لێك تێدەگەین، چونكە خولی سعودی ئێستا زۆر بەهێز بووە پێشووتر یاریزانی وڵاتانی عەرەبیان دەهێنا، ئێستا پێچەوانە بۆتەوە یاریزانی دەرەوە بەهێز دەهێنن بۆ ئەوەی زیاتر خولەكە بەرەو پێش بچێت.
