دهۆك ڕاهێنەرێكی كوردی لە شوێنی میڕال دەستنیشان كرد
دهۆك ڕاهێنەرێكی كوردی لە شوێنی میڕال دەستنیشان كرد
مەسعود میڕال ڕاهێنەری كوردی یانەی وەرزشی دهۆك كە ئەم وەرزە توانی مێژووییەكی گەورە لەگەڵ یانەی هەڵۆی چیاكان بنوسێتەوە، بەڵام بەهۆی هەڵچوون و دەرچوون لە گیانی وەرزشی یەكێتی ناوەندی تۆپی پێی عێراقی بە توندی سزای داوە، ئەم ڕاهێنەرە كوردە لە یاری یاری تەلەبە و دهۆك لە خولی ئەستێرەكانی عێراقی بە هۆی ناڕازی بوون لە بڕیارەكانی ناوبژیوانی یارییەكە و تووشی هەڵچوون هات بەم هۆیەشەوە لیژنەی سزاكان لە یەكێتی تۆپی پێی عێراقی بەبڕی 25ملیۆن دینار و شەش مانگ دووركەوتنەوە لە سەرجەم چالاكییەكانی یەكێتی تۆپی پێی عێراقی سزای داوە، هەر چەندە یانەی دهۆك تانەی لە بڕیارەكەدا، بەڵام میڕالی ڕاهێنەری پێشووی یانەكە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا دەست لە كاركێشانەوەی لە یانەكە ڕاگەیاند و یەكێتی تۆپی پێی عێراقیشی تۆمەتباركرد بەم كێشانەی ڕوویدا، یانەی دهۆك لە شوێنی ڕاهێنەری پێشوو گرێبەستی لەگەڵ ڕاهێنەری ڕۆژهەڵاتی كوردستان و پارێزگای ئورمیە ئەمیر ئەزرەفشان مۆركرد كە نیشتەجێبووی وڵاتی سوێدە و پێشووتر ڕاهێنەری یانەكانی دڵكورد و ئۆستەرسوند لەخولەكانی پلە یەك و نایابی سوێدی خاوەنی بڕوانامەی پڕۆی ئەوروپییە و لە چەندین یانەی جیاجیا كاری كردوە، بڕیاریشە پێشڕەو عەزیزی وەكو یاریدەدەر دەست بەكار بێت، دهۆكییەكان چاویان لەوەیە ئەنجامی تیپەكە ببەنە قۆناغێكی باشتر كە چەند یارییەكە ئاستیان وەكو پێویست نەبووە.
