یانەی شێخان خۆی گەیاندە خولی پلە یەكی كوردستان
یانەی شێخان خۆی گەیاندە خولی پلە یەكی كوردستان
تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشی شێخانی سەر بە پارێزگای دهۆك، ئەم وەرزە لەگەڵ دەستپێكی یارییەكانی خولی پلە دووەكانی یانەكانی كوردستان گرێبەستیان لەگەڵ ژمارەیەك لە یاریزانان ئەنجامدا بە ئامانجی گەیشتن بۆ ریزی یانە پلە یەكەكانی كوردستان، هەر چەندە شێخان لە دواین یاری خۆیدا توانی بە سەركەوتنێكی گەورە بە سەر یانەی پەروەردە خەونی گەیشتن بە ریزی یانە پلە یەكەكان نزیك بكاتەوە و توانی بە یەكەمی كۆمەڵەكەی سەركەوێت بۆ یاری كۆتایی خولی پلە دووەكان، لە یاری كۆتایشدا لە بەرامبەر بەردەڕەش بە گۆلێكی بێ بەرامبەر دۆڕا، خەونی شێخانییەكان هێشتا بە كۆتایی نەهاتبوو لە یاری كۆتایی و سەركەوتن بۆ پلە یەكی كوردستان لە سەر یاریگای شەهید فرانسۆ هەریری ڕووبەرووی یانەی حاجیاوا بووە لە یارییەك بەهێز و ئاست بەرزدا، لە یارییەكە یاریزانانی هەردوو یانە توانیان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن و سەرئەنجام هەردوو یانە بە گۆلێك یەكسان بوون و بە لێدانی یەكلاكەرەوە یانەی شێخان توانی پلێتی سەركەوتن بۆ خولی پلە یەكی كوردستان بەدەست بهێنێت، شێخان ئەم وەرزە توانی پلێتێكی گرنگیی خولی پلە یەك شان بە شانی بەردەڕەشی پارێزگاكەی بەدەست بهێنێت، یانەكەش لە هەوڵی ئەوەدان بۆ خولی پلە یەكی یانەكانی كوردستان بتوانن پێكهاتەیەكی بەهێز دروست بكەن و بێنە ناو كێبڕكێیەكانی گەیشتن بۆ ریزی یانە گەورەكانی كوردستان، هەر چەندە ئەم وەرزە خولی پلە یەكی یانەكانی كوردستان بەبەشداری 18یانە دەبێـت و چەندین یانەی گەورەی خولی نایاب دابەزیوون بۆ ریزی یانە پلە یەكەكان و خولەكە زیاتر بەهێز دەبێت، شێخانیش یەدەیەوێ یەكێك لە یانە بەهێزەكانی خولەكە بێت.
