ماهیر ئەمین گۆرانی (ڕەوشەنێ شەقراوێ)ی بڵاوكردەوە
هونەرمەندی گۆرانیبێژ(ماهیر ئەمین)لە كەناڵی فەرمی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بەناوی (ڕەوشەنێ شەقراوێ) بڵاوكردەوە كە ئەم گۆرانییە بەشێوەی شاد و هەڵپەڕكێ بەرهەم هاتووە.
ئەم گۆرانییە نوێیەی ماهیر ئەمین كە بەرهەمی (ناوەندی هونەریی زەنێ)یە,هونەرمەند (ئازاد خۆشناو) مێلۆدییەكەی ئامادەكردووەو (سەرباز مەجید خۆشناو)تێكستەكەی نووسیوەو (هۆگر عەزیز) كاری میكس و ماستەرینگی بۆ گۆرانییەكە ئەنجامداوە,هەروەها ئاوازدانەر و موزیكژەن (سەید ئەحمەد ڕەواندزی) بە ئامێری كەمانچە و خاتوو(سارا تەڵایی)بە ئامێری دەف و (گەیلان كایە) بە دەهۆڵ و چەند هونەرمەندێكی دیكە لە گۆرانییەكەدا بەشدارن.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی
