لە سلێمانی پەردە لەسەر پەیكەری (قانع)ی شاعیر لادرا

لە سلێمانی پەردە لەسەر پەیكەری (قانع)ی شاعیر لادرا

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ڕێكەوتی 31/5/2024 لە بەردەم باخی گشتی سلێمانی  لەمەراسیمێکی شایستەدا پەردە لەسەر پەیکەری شاعیری دیاری كورد (قانع) لادرا كە 250 سانتی بەرزی پەیكەرەیەو درووستكردنی نزیكەی 8 مانگی خایاندووە,ئەم پەیكەرە لەسەر بودجەی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و لەسەر دەستی هونەرمەندی پەیكەرساز (چێنەر نزار) درووستكراوە.

لە سلێمانی پەردە لەسەر پەیكەری (قانع)ی شاعیر لادرا

لە مەراسیمەكەدا هەریەك لە (حەمەی حەمەسەعید)وەزیری ڕۆشنبیری هەرێم و (هەڤال ئەبوبەكر) پارێزگاری سلێمانی و (نیاز نوری) نەقیبی سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان وە بنەماڵەی شاعیر و ژمارەیەكی بەرچاو لە نووسەران و هونەرمەندان ئامادەبوون.

لە سلێمانی پەردە لەسەر پەیكەری (قانع)ی شاعیر لادرا

لە بارەی ئەم كارە هونەرییەوە هونەرمەند(چێنەر نزار)ی پەیكەرساز ڕایگەیاند(سەرەتا دڵخۆشم کە ئەو شانازییە بە من دراوە وەك پەیکەرساز توانیم پەیکەر بۆ شاعیری گەورەی کورد قانع دروستبکەم,وەك دەزانن ماوەی چەند ساڵێکە کۆی کارە هونەریە پەیکەرسازییەکانم کۆ کردۆتەوە لە چوارچێوەی زیندووکردنەوەی مێژووی کەساییەتیە دیارەکانی ناو مێژووی گەلەکەمان، قانع کە یەکێکە لە دیارترین و بە ئەزموونترین شاعیرە دیارەکانی ناو مێژووی ئەدەبیاتی کوردی کە ناوەڕۆکی شعرەکانی لە چەند بابەتێکی جیاواز سەرچاوەی گرتووەو دەستی باڵای لە ناوەڕۆك و ڕوخساری شعری کوردیدا هەبووەو بەردەوام لە خەمی گەلەکەیدا بووە و لە شعرە نیشتیمانپەروەرییەکانیدا ڕەنگی داوەتەوە, و لە هەمانکاتدا لە ڕێگەی شعرەکانی داوای کردووە ژنان داکۆکی لە مافەکانیان بکەن).

لە سلێمانی پەردە لەسەر پەیكەری (قانع)ی شاعیر لادرا

هەروەها چێنەر نزار دەلێت(دەمەوێت ئاشناتان بکەم بە یەکێکی دیکە لە هەنگاوە گرنگەکانی کارە هونەرییەکانم کە ئەویش دروستکردن و دانانی کیو ئاڕ کۆدێکە بە هەمیشەیی لەگەڵ پەیکەرەکەدا نمایش دەکرێت کە بە سێ زمان ژیاننامە و زانیاری پێویست و قۆناغی کارکردنی تێدایە تا لە ڕێگەیەوە هەرکەسێك بیەوێت بە سکانکردنی کیو ئاڕ کۆدەکە زانیارییەکانی دەست بکەوێت).

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

لە سلێمانی پەردە لەسەر پەیكەری (قانع)ی شاعیر لادرا
Top