(سەر شۆڕی جاشەکان لە بەرامبەر هەرێمی کوردستان)

(سەر شۆڕی جاشەکان لە بەرامبەر هەرێمی کوردستان)

جاشەکان و بەرەی مقاوەلە و هیوایان نەماوە دیارە بازاڕیان ڕووی لە کزییە و درۆ و فیشاڵیان کارگەری نەماوە هەڵبەت باشترە بڵێین هەر کاریگەری نەبووە ئێستە دەبینیین هەموویان تووشی شکست بوون چونکە عێراقی باوکیان ناتوانێت تەگەرە بخاتە بەردەم گرێبەستەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

جاشەکانی بەرەی مقاوەلە یان باشترە بڵێن نۆکەران و خوڵامەکانی بێگانە، چەندین پیلانیان گێڕا بەهاوکاری حەشدی شەعبی بە خەیاڵی ئەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستان نەهێڵن و پارتی دیموکراتی کوردستان تووشی شکست بکەن، بەڵام خەونەکانیان بووە بڵقی سەر ئاو وسەراب.
وەک بینیمان چەندین جار لەلایەن حزبە نائیسلامییەکان و نەوەی شاسواری سەفقە چی لەڕێگەی عێراقی باوکیانەوە سکاڵایان دژی هەرێمی کوردستان تۆمارکرد بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەم قەوارەیە بێ ئاگا لەوەی کە ئەم نیشتمانە باڵای بەقەد چیاکانە وئەوانیش کەندەڵان، وەک دڕک و دەوەن ئاڵابوون بە جەستەی ئەم نیشتمانەدا، وەک بینیمان هەموو جادووەکانیان پوچەڵ بوویەوە.

تەنانەت هەندێک لە جاش و سیخوڕەکان داوایان دەکرد هێز بجوڵێت و هێرش بکرێتە سەر هەرێمی کوردستان بۆ لەباربردنی ئەم هەرێمە کە بەخوێنی هەزاران لاوی کورد هاتوتە بەرهەم، و چەندین جار هەوڵیان داوە لەمپەر دروست بکەن لەبەردەم خزمەتگوزار بۆ هاوڵاتیان، بەڵام خەونەکانیان لەگۆڕنرا و ئاواتە بۆگەنەکانیان نەهاتەدی.

ئێستاش دوای سەردانە مێژوویەکەی سەرۆک وەزیرانی کوردستان بۆ ئەمریکا کە پێنج ڕۆژی خایاند چەندین دیدارو ڕاوێژ و وەرگرتنی بۆچوون و گفتوگۆ کرا لەنێوان شاندی حکومەتی هەرێم و حکومەتی ئەمریکا گەیشتنەڕێکەوتن کە گرێبەستی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا ئەمریکییەکان، بە گوژمەی 110 ملیار دۆلار ئەنجام درا.

یەکێک لەبەرهەمەکانی سیاسەتی حەکیمانەی جەنابی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان کە بەدرێژای مێژووی عێراق نەکراوە، کاتێک لە درێژەی دیدارەکاندا ئەمریکا پاڵپشتیەکی تەواوی بۆ هەرێمی کوردستان دوو پات کردەوە، واتە لە هەر گۆڕانکارییەکی ناوچەیی بەهۆی سیاسەتی سەرۆکی حکومەتەوە کارتێکی دیکەی فشار و زیادکرنی سەنگ و قورسایی بۆ هەرێم، بۆ یە ئەو عێراقەی میلیشاکانی ئێرانی بەڕێوەی دەبەن کەوتنە پەلاماردانی هەرێم و خودی سەرۆک وەزیران و گرێبەستەکانیان بەنایاسای و نادەستوری پێناسە کرد و وەک هەمیشە جاشەکانی کلدانی و خەزعەلیش کەوتنە وەڕین و ناشرینکردنی هەرێمی کوردستان.

Top