هەولێر چەند یاریزانێكی لە دەستدا
هەولێر چەند یاریزانێكی لە دەستدا
تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشی هەولێر بەشدار لە یارییەكانی خولی ئەستێرەكانی عێراقی ئەم وەرزە هەر چەندە ئاست و ئەنجامی وەكو پێویست نییە و بەدڵی هاندەرانی یانەكە نییە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا كۆمەلێك گرفت و كێشەی دارایی بەرۆكی یانەكەی گرتووە كە تاكو ئێستا چارەسەر نەكراوە و كاردانەوەی هەبووە هەم لە سەر یانەكە و یاریزانانی تیپەكەش، دواكەوتنی مووچەی یاریزانانی خولی عێراقی بۆتە گرفت بۆ ئەنجامەكان و یاریزانانی یانەكەش بەهۆی دواكەوتنی مووچەی یاریزانەكانیان هەریەك لە یاریزانان هیلیۆ و ڤیدالی بەرازیلی گەڕاونەتەوە ووڵاتی بەرازیل و ریزی یانەكەیان جێهێشتووە، جگە لەم یاریزانانەش یانەكە بەفەرمی گرێبەستی یاریزانی یانەكە عەباس یاسینی هەڵوەشاندۆتەوە لەم بارەشەوە كەیفی عەبدول رەحمان یاریدەدەری ڕاهێنەری یانەی هەولێر گوتی " نامەوێ لەسەر مووچەی یاریزانان قسە بكەم، تەنیا دەمانەوێ كار لە سەر دەروونی یاریزانان بكەین بۆ ئەوەی بتوانین لەم یارییانەی ماومانە ئەنجامی باش بەدەست بهێنین و مانەوەشمان لە خولەكە سەدا نۆهەت مانەوەمان مسۆگەر كردوە 12خاڵ لە پێشین لە ریزبەندی یانەكان، تیپەكەشمان یەكێك لەو تیپە باشانەیە دەتوانین كاری باش بكەین، دوو یاریزانی بەرازیلی تیپەكەمان ریزی یانەكەیان جێهێشتووە و گرێبەستی یاریزان عەباش یاسین هەڵوەشاوەتەوە و سەرجەم یاریزانەكانی ترمان لە ریزی یانەكە بەردەوامن.
