ڕاهێنەری یانەی دهۆك بە توندی سزا درا

ڕاهێنەری یانەی دهۆك بە توندی سزا درا

ڕاهێنەری یانەی دهۆك بە توندی سزا درا
مەسعود میرال ڕاهێنەری كوردی یانەی وەرزشی دهۆك كە ئەم وەرزە توانی مێژووییەكی گەورە لەگەڵ یانەی هەڵۆی چیاكان بنوسێتەوە، بەڵام بەهۆی هەڵچوون و دەرچوون لە گیانی وەرزشی یەكێتی ناوەندی تۆپی پێی عێراقی بە توندی سزای داوە، ئەم ڕاهێنەرە كوردە لە یاری یاری تەلەبە و دهۆك لە خولی ئەستێرەكانی عێراقی بە هۆی ناڕازی بوون لە بڕیارەكانی ناوبژیوانی یارییەكە و تووشی هەڵچوون هات بەم هۆیەشەوە لیژنەی سزاكان لە یەكێتی تۆپی پێی عێراقی بەبڕی 25ملیۆن دینار و شەش مانگ دووركەوتنەوە لە سەرجەم چالاكییەكانی یەكێتی تۆپی پێی عێراقی سزای داوە، یانەی دهۆكیش ڕاگەیێنراوێكی فەرمی بڵاوكردۆتەوە دەلێت ئێمە وەكو یانەی وەرزشی دهۆك رێز لە بڕیاری یەكێـتی ناوەندی تۆپی پێی عێراقی دەگرین كە ئەم بڕیارەی لە دژی ڕاهێنەری یانەكەمان داوە، هەر لە ڕاگەیێنراوەكەوە هاتووە كە ئەوەی ڕوویدا لە یاری نێوان یانەكەمان و تەلەبە ئەنجامی یەك یاری نەبوو، بەڵكو ئەو بڕیارە هەڵانەی چەند یارییەك بوو كە لەدژی ڕاهێنەری یانەكەمان هاتنە پێشەوە، لە هەمان كاتیشدا ئێمە هەست بە ئازار و ناخۆشیەكانی ڕاهێنەری یانەكەمان مەسعود مێراڵ دەكەین، ئەم سزایە زۆر توندە دەرهەق بە یانەكەمان دراوە، یانەی دهۆك بڕیاری داوە تانە لە بڕیارەكە بدات بۆ ئەوەی پێداچوونەوەی پێ بكەن تاكو ئێستا مەسعود مێراڵ ڕاهێنەری یانەی دهۆكە، لە ئەگەری سەرنەگرتنی تانەكە ڕەنگە یانەی دهۆك بڕیارێكی چارەنووساز بدات.

Top