بەمزووانە فیلمی سینەمایی كوردی (هیچ) نمایش دەكرێت

بەمزووانە فیلمی سینەمایی كوردی (هیچ) نمایش دەكرێت

بڕیارە لە یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان,یەكەمین نمایشی فیلمی سینەمایی كوردی (هیچ) بەڕێوەبچێت,كە ئەم فیلمە باس لە چەندین نهێنی و تاوان و سزا دەكات هەروەها مێژوو و چیرۆكی ماڵوێرانی و نەهامەتی گەلی كورد دەگێڕێتەوە.

بەمزووانە فیلمی سینەمایی كوردی (هیچ) نمایش دەكرێت

فیلمی سینەمایی (هیچ) لە لایەن (دیاكۆ بایز) كاری دەرهێنانی ئەنجامدراوەو (شیما فاتح) بەرهەمێهێنەری فیلمەكەیە,هەروەها هونەرمەند و موسیزیان(زانا عەبدوڵاهی)موزیكی فیلمەكەی ئامادەكردووە,لەم كارە سینەماییەدا ژمارەیەك هونەرمەندی بەئەزموون وئەكتەری گەنج ڕۆڵدەگێڕن,كە ئەوانیش پێكدێن لە(محەمەد شێروانی-ژیان ئیبراهیم-ڕزگار باهیر-ئازاد جەلال-زانست بەرزنجی-ئاكۆ شەریف).

بەمزووانە فیلمی سینەمایی كوردی (هیچ) نمایش دەكرێت

بڕیارە ئەم فیلمە سینەماییە كوردییە لە ڕێكەوتی 6/6/2025 لە یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان لە سینەماكانی هەولێر-سلێمانی-كەركوك-دهۆك-هەڵەبجە وە بەغدا یەكەم نمایشی بەڕێوەبچێت.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top