مەسروور بارزانی ، لووتکەى دیپلۆماسى کوردستانێکى بەهێزتر

مەسروور بارزانی ، لووتکەى دیپلۆماسى کوردستانێکى بەهێزتر

 

سەردانی مەسروور بارزانی ،سەرۆكوەزیرانی كوردستان بۆ وڵاته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ، سه‌ردانێكی ساده‌ و ره‌مزی نییه‌ ، به‌ڵكو له‌ ئه‌نجامی دروستبوونی ئه‌و متمانه‌ و پێگه‌ی به‌هێزه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌ كه‌ به‌هه‌وڵ و تێكۆشانه‌ دیپلۆماسیه‌كانی توانیوێتی سه‌نگ و پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌موو ئه‌و قه‌یرانه‌ دروستكراوانه‌ و ئاسته‌نگانه‌ی كه‌ نه‌یارانی ئه‌م گه‌ل و قه‌واره‌یه‌ بپارێزێت .
به‌دڵنییاییه‌وه‌، ڕێككه‌وتنی ستراتیژی بۆ دووگڕێبه‌ست له‌بواری سه‌رمایه‌گوزاری له‌ كه‌رتی وزه‌ ، له‌ نێودان واشنتۆن و هه‌ولێر به‌ربڕی زیاتر له‌ سه‌د ملیارد دۆڵار ، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كی روونه‌ به‌ متمانه‌ی ته‌واوی ئیداره‌یی ئه‌مه‌ریكا به‌ هه‌ه‌رێمی كوردستان و پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ گه‌لی كورد و پێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندنی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕووی ئابووری و كه‌رتی وزه‌وه‌ .
هەروەها گەلی كورد لە چوارچێوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و پەیوەندییە سیاسی ودیپلۆماسییەكانی سەركردایەتیی كورد ، وایكردووە پێگەی گەلی كورد لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتی بە ئاستێكی زۆر باش و گەشەپێبكات . ئەمەش خۆی لە خۆیدا گرنگی و بایەخێكی زۆری هەیە بۆ نەتەوەی كورد ،نەك تەنها بۆ باشووری كوردستان بەڵكو بۆ هەموو كورد لە سەر ئاستی هەر سێ بەشەكەی كوردستان ، چونكە هەرێمی كوردستان پارێزەری بەهێزی نەتەوەی كورد و دۆزەرەواكەیەتی . لە هەمانكاتیشدا پێگەی هەرێمی حكوومەتی كوردستان وەك دەروازەیەكی بەهێزە بۆ پارچەكانی دیكەی كوردستان ، دەرگەی نێودەوڵەتیش بەرەو رووی كوردستان دەكرێتەوە و هەنگاوێكی گرنگ و ستراتیژییە بۆ بەنێودەوڵەتی كردنی دۆزی كورد و تێپەڕاندنی سنوورە دەستكردەكان ، ئەمەش پرسی كورد بەرەو قۆناغێكی گەشەسەندووتر و پێشكەوتووتر دەبات .
هەموو ئەم پەیوەندی و گڕێبەستە ستراتیژییانە دوێنی و ئەمڕۆ لەگەڵ كۆمپانیا گەورە و ستراتیژییەكانی ئەمەریكا ، بە شێوەیەكی یاسایی و دەستووری و واژۆكردنی ڕێككەوتنێكی ستراتیژی كوردستان بەرەو داهاتوویەكی گەش و پێشكەوتوو تر دەبات ، خەونی نەیارانی كورد بۆ گۆشەگیركردن و لاوازكردنی قەوارەی هەرێمی كوردستان شكستپێنێنا . لەهەمانكاتیشدا كوردستان دەبێتە سەرچاوەیەكی گرنگ لە بەرهەمهێنانی وزە و كارەبا و هەناردەكردنی بۆ وڵاتانی ناوچەكە .
هەروەها ئەو ڕێككەوتننامە ستراتیژییە وادەكات كە زەمینەی سەرمایەگوزاری بیانی لە كوردستان بەرەو پێشەوە ببات و زۆربوونی پرۆژەكانی بەرهەمهێنانی نەوت و غاز ، جگە لەوەی بایەخ و گرنگییەكی باشی بۆ پێشخستنی ئابووری كوردستان هەیە ، لە هەمانكاتیشدا دەبێتە هۆی رەخساندنی هەڵی هەزاران هەڵی كار و گەشسەندنی بازارەكانی كوردستان و رێگەی سەربەخۆی كوردستانیش خێراتر و كراوەتر دەبێت.
ئەوەی جێگەی هەڵوەستەكردنە ، ئەم سەردان و دیداروگفتوگۆیانەی سەرۆكوەزیرانی كوردستان لە ئاستێكی بڵند لەگەڵ بەرپرسانی ئەمەریكا و بەتایبەتی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ ، بەتایبەتی لە ئێستادا كە گۆرانكاری گەورە لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لە ئارادیە و هەڵوێستی راست و ڕاشكاوی واشنتۆن بەرامبەر گۆڕانكارییەكان و مامەڵەكردنی ئەرێنیانەی لەگەڵ كوردستان ، هیچ جیاوازی نییە لەگەڵ ئەو ڕێككەوتننە بازرگانییانەی كە لە ماوەی رابردوو و سەردانی سەرۆكی ئەمەریكا لەگەڵ وڵاتانی كەنەداو واژۆی كرد .
بەدڵنییاییەوە ، دیداروكۆبوونەوەی كانی مەسروور بارزانی ،سەرۆكوەزیرانی كوردستان ، لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەمەریكا بەتایبەتی لە پرسی ئاشتی و وزە و دیپلۆماسیی و وەربەرهێنان و بازرگانی و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان ، وادەكات كە سەنگ و پێگە و متمانەی هەرێمی كوردستان لە سەر ئاستی ناوچەكە و نێودەوڵەتی بەهێزتر بكات .ئەوەی بۆ هەوڵ و ماندووبوون و تێكۆشان ودونیا بینی و دوورینی و هەنگاوەكانی سەرۆكوەزیرانی كوردستان بۆ ئێستا وداهاتوو دەگەڕێتەوە لە پێناو ئایندەیەكی گەش بۆ گەلی كورد و هەرێمی كوردستان.

Top