لەهێرشێکی کوشندەی گروپە ئیسلامییەکان چەندین قوربانیی لێكەوتەوە
گروپێكی چەکدار هێرشیان کردە سەر گوندی مالام کارانتی سەر بە ویلایەتی بۆرنۆ و بەلانیکەم ٢٣ کەسیان کوشت و چەند دانیشتوویەکیشیان ڕفاند.
چەکدارانی گومانلێکراو پەیوەندییان بە گروپە ئیسلامییەکانەوە هەیە، لە هێرشێکدا لە ویلایەتی بۆرنۆی نەیجیریا، لانیکەم ٢٣ جووتیار و ماسیگریان کوشتووە و چەند کەسێکی دیکەشیان ڕفاندووە.
تا ئێستا هیچ وردەکارییەکی دیکە لەبارەی ناسنامەی وردی هێرشبەرەکان و ژمارەی ئەو کەسانەی کە ڕفێنراون بڵاونەکراوەتەوە.
شایانی باسە کە هێرشی گرووپە ئیسلامییەکان بۆ سەر خەڵکی سڤیل لە نەیجیریا تا ئێستا هەزاران کەسی کوشتووە و ملیۆنان کەسیش تا ئێستا ئاوارەبوون.
گوڵان: سەردار خەلیل
