ئافرەتانی هەولێر چاوی لە ئەنجامی گەورەیە

ئافرەتانی هەولێر چاوی لە ئەنجامی گەورەیە

ئافرەتانی هەولێر چاوی لە ئەنجامی گەورەیە
تیپی فوتساڵی ئافرەتانی هەولێر یەكێك لە تیپە بەشداربووەكانی خولی فوتساڵی یانەكانی كوردستانە ئەمساڵ یانەكە بە ئاستێكی بەرز دەركەوتووە لە یارییەكانی خولەكە، یانەكە بە سەرپەرشتی مامۆستا مەزن محەمەدی ڕاهێنەری یانەكە دەیەوێت نازناوەكە بگەرێنەوە پایتەختی كوردستان، لە ئێستادا تیپەكە بە بارودۆخێكی باشدا تێپەر دەبێت و چاوی لەوەیە ببنە پاڵەوانی یانەكانی كوردستان لەم بارەشەوە مەزن محەمەد ڕاهێنەری تیپی فوتساڵی ئافرەتانی هەولێر بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" بە كۆی گشتی ئاستی تیپەكەمان زۆر باشە و بەهیوای ئەوەم بەرپرسانی وەرزشی چاوێك بەم تیپە بخشێنەوە كە چەندین ساڵە ئەم تیپە تیپێكی بەهێز و ژمارەن و خاوەن چەندین نازناوین، هەر چەندە یاریزانەكانمان لە ئاستێكی بەرزدان، بەڵام ئەوانیشن كێشەیان هەیە و داوای كاری خۆیان هەیە زەحمەتە جارێكی تر دروست ببێتەوە ئەگەر پشتگوێ بخرێن، سوپاسی سەرۆك و سەرپەشتیاری تیپەكە دەكەین كە بەردەوام پاڵپشتی یانەكە بووینە، مەزن گوتیشی " بە هیوای ئەوەین بتوانین ئەم نازناوە بگەرێنینەوە هەولێری پایتەخت و ناوی ئافرەتانی هەولێر بە گەورەیی بهێڵینەوە ئەوەی لە توانامان بێت ئەنجامی دەدەین.

Top