چەند تێبینیەك لەسەر لووتكەی عەرەبی
(*)
لووتكهی عەرەبی لە بەغدا بەسترا
كە دەكاتە ٣٤ ەمین لوتكەی عەرەبی، ئەوە ئاساییە ئێمەش پێمان باشە لەم لوتكەیەدا كێشەو گرفتەکانی عێراق بخەنە گەر، وە چارەسەر بكرێن، بەڵام ئەوەی بینیمان و سەرنجمان دا لەئاست ئەو چاوەروانیەدا نەبو بەڵكو بەراستی شەرمەزاركەربو،
با لەئاستی لایەنگیری و نەتەوەیی و حیزبی و سیاسیەوە قسە نەكەم، بەلکو وەك ئەكادیمیایەك قسە بكەم، بەرێزان سەرەتای هەموو ئابروبەرییەك لە رووی ئامادەبونەوە دەست پێ بكەم، زۆر سەیربوو لە كۆی ٢٢ وڵاتی عەرەبی تەنها سێ چوار سەرۆك وولات ئامادەبوون، كەوا ئەوانیش وڵاتی كاریگەرو كار بەدەست و بریاڕ بەدەست نەبوون بەراستی، بۆ نموونە ولاتی سعودیە، ئیمارات ئوردن، عمان، جەزائیر ،تونس و سوریا،
ئەمە لەلایەك، لەلایەكی ترەوە پارەیەكی خەیالی خەرج كراوە بو ئەم لوتكەیە كەچی هیچ شتێكی نەگەیشتە لووتكە پارەكەی نەبێ ١٣ ملیۆن دولار بۆ كرینی كەوچك و قاپ خەرج کراوە، خەرجی روژانەی ٢٥٠ ملیار دینارە، هەروەها رێگای فروكەخانەیان قیرتاو كرد، تەنها بۆ لوتكەی عەرەبی بایی١٠٠ ملیار دینار بۆ ٣٥٠ ئوتومبێلی جۆری BMW(درع) بۆ میوانە گەورەو بەهێزەكان كریوە، كەچی سەرۆكی سومال و جیبوتی ئامادەبون لەگەڵ ئەمیندارەكان و وەزیرەكانی دەرەوە. لەمە ناخۆشتر هەستان بە پركردنەوەی كورسیە گران بەهاكان بە میوانی (شەرەف) وەك سەروك وەزیرانی ئیسپانیا!!
جا سەروك وەزیرانی ئیسپانیا چ پەیوەندی بە لوتكەی عەرەبیەوە هەیە، وا كێشەی كەتەلونیاو هەرێمی باسكی پێ چارە ناكرێ.
هەموو عەرەب هێزو سەنگی وولاتی ئیمارات و سعودیەی نیە كەچی بەشدار نەبون،
ئەمە بەراستی دوخێكی شەرمزاركەر و ئابرو بەرە، ئەو عێراقەی مینبەری زانست و مەعڕیفەو داهێنان و سەنگ بوو، بوەتە گالتەجاری خەڵك لەسەردەمی تایفیەكاندا، سەرەرای دیكتاتوری و خراپی وستەمكاری سەددامی گۆربەگوڕ بەڵام قیممەی عەرەبی ئەوكات خاوەن بریاری یەكلای كەرەوەبو، خاوەن سەنگ بوو، نە ئوتۆمبێلی گوڵلە نەبرو نە سیسەمی ٦ هەزار دولاری و نە قاپ و كەوچكی ١٣ ملیون دولاری بوو.
لەروی پروتوكولیەوە بەراستی ئەم بەناو لوتكەیە لەو پەری بێ ئەتەكێتی و بێ پڕوتوكولیدابو، نامەوێ باسی مافوری سور و پاسەوانانی پشت سەرۆك وەزیران و پاسەوانانی میوانان بكەم، كەوا هیچ ئەتەكێتێكیان پێوە دیار نەبو، ئەمانە هێشتا شتی سادەن ئەگەر بێت و باسی ناوەرۆکی ئەم لوتكەیە بكەین بەراستی هەموو شت بو بەس لوتكە نەبو، لوتكەیەكی زۆر نزم، نوستو، خاو و سارد و سر بو. باسی دۆسیەی غەززە دەكرێت كەچی لەولاوە سەروكەكەی خەوتوە، لەلایەكی ترەوە یەكێكی تر لە هەرەمەكانی عەرەب كەوا میری قەتەرە، تورەیی و لەناكاو بەغدای بەیەكجاری بە جێ دێلێت و ئاڵای بەحرەین لەجیاتی ئالای قەتەر دادەنریت،
لەو هەمووانەی باسم كرد خالە رەش و ناشرینیەكەی ئەم لووتكەیە ئامادەكارییەكان بون، كەوا بەغدای پایتەختی هارون رەشید و زاناكان پڕ ببون لە ئالای حەشدی شەعبی تایفی شوڤینی ئێرانی، لەمەش قێزەون تر هەڵدانی وێنەی دوو سەركردەی شیعی میلشیاوی بوون، ئەویش قاسم سلێمانی بو لەگەڵ مهندس، ئەوە خاڵێكی رەش، ناشرین و ئابرو بەرە بو عێراق و لوتكەی عەرەبی. ئەگەر هێشتاش ئەم لوتكەیە كەم بكەینەوەو هەلی بسەنگێنین سەیری بێ دەسەلاتی و لاوازی حكومەت و سەرۆك وەزیرانی عێراق بكەن، ببینن چەند داماو و بێ دەسەلاتە بەدەست گروپە ئێڕانیەكانی نێو عێراق، بۆ نموونە سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیار دەدات هەرچی وێنەی سەركردەكانی شیعەو حەشدی شەعبی و ئالاكانیان دابگڕن تاوەكو لوتكەی عەرەبی كوتای پێ دێت بە شێوەی كاتی، تاوەكو هەندێك پیاوەتی وعروبیەتی خۆی پیشانی وولاتانی كەنداو بدات و بڵێن عێراق عەرەبیە،
كەچی ٢٤ كاتژمێری نەبرد هەر بە عەنتەریات و گاڵتەجاریەوە، هەروەها بە بێ حساب كردنی یەك پۆش بۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق، دەجار هندەی پێشوو ئاڵا و وێنەی سەركردە تیروریستیەكانیان هەلواسی، جا چ هەڵواسینێك نەك هەلواسینێكی ئاسایی بەڵكو ئەوجارە لە بەرامبەر كۆشكی كوماری وێنەی سەركردەكانیان دانان و ڕێگای فروكەخانەی موسەننایان بە درێژی و پانی پڕكرد لە ئالای حەشدی ئیرانێ.
هێشتاش دەلێم ئەمانە لەلایەك دانێن، وەرنە سەر لایەنێكی تری كارەساتبارتر، جەنابی سەرۆك وەزیران تۆ و ووڵاتەكەت وا دەخنكێ لە هەژاری، وێرانێ، كاوڵكاری و بێ كاری، كەچی دێیت لەم لاوە بو بەشان هەڵدانت بریار دەدەی ٤٠ ملیۆن دولاڕ ببەخشیە لوبنان و غەززە، کەچی وا لە بەسرە ئاوی خاوێن نیە بخۆنەوە، شەقامەكانی نیوەی تۆزو خولە، كارەبای تۆ تە نها ٤ كاتژمێر هەیە، تا ئێستا پاركێكت دروست نەكردووە خەڵكەكەت تێیدا بحەسێتەوە، ئەم خو شرین كردنە بوكێ، بۆ چیە؟؟
چ روویێكی قایمتان هەیە چەند دوروون. لەلایەك دەڵین میزانیەمان نەقسە لەلایەكی تڕ دەڵین پارەی نەختینەمان نیە، ٤٨رۆژ موچەی موچەخۆرانی هەرێم رادەگرن هەزاران بەهانا دیننەوە.
بو بابەتی سیاسی لوتكەكەش لەم هەموو لوتكانەی بەستراوە سێ لوتكە فەشەلیان هێناوە دوویان لە عێراق بون، لە سالی ٢٠١٢ ئەوكاتیش بەس سەرۆكی كوێت ئامادەبوو، لوتكەکەێ تر سالی ٢٠١٦ بوو، لە وڵاتی سومال بوو، تەنها حەوت سەرۆك وڵات ئامادەبوون.
لەكوتاییدا دەلێم ئەمە گەورەتڕین شكستی حوكمڕانی شیعە دەردەخات، ئەمە دەردەخات كەوا تەبەقەی شیعە لەعێراق بەكەڵکی حوكمرانی ناهێن، عێراقیان بەرەو ئابروچونێکی گەورە برد بەرامبەر جیهانی عەرەبی و بیانی ئەمە شكستی سیاسی و دبلوماسی حكومەتە شیعەكانی عێراقە، ئەمە عێراق زۆر بەرەو دواوە دەگەرێنێتەوە، متمانەی جیهانی لەدەستدا، ئەوەی بڵێ ڵوتكەی عێراق سەركەوتوبوو یان پاریەكی باشی وەرگرتوە یان بەشدار دەبێت لە هەڵبژاردنی داهاتو.
(*)
چالاكوان

فهریق كهرهم ستونی