بایەخی تەندروستیی ماست

بایەخی تەندروستیی ماست

ماست Yogurt نزیكەی هەموو ماددە خۆراكییە پێویستەكان لەخۆدەگرێت، بەتایبەتیش دەوڵەمەندە بە پرۆتین، كالسیۆم، فۆسفۆر، مەگنسیۆم، پۆتاسیۆم، سیلینیۆم، زینك، لەگەڵ ڤیتامینەكانی B2، B12. سوودە تەندروستییەكانی ماست: هاندانی كرداری متابۆلیزمی لەش و سووتاندنی وزە، كۆنتڕۆڵكردنی كێشی لەش لە ڕێگەی ڕێكخستنی ئارەزووی خواردن و هێشتنەوەی هەستی تێربوون بۆ ماوەیەكی زۆر، باشتركردنی تەندروستیی كۆئەندامی هەرس بەوەی كە ماست بەكتریای زیندوو یان پرۆبایۆتیك Probiotics لەخۆدەگرێت، سووككردنی نیشانەكانی گرژبوونی كۆڵۆن IBS بەتایبەتی سك ئێشە، بەهێزكردنی سستمی بەرگریی لەش، كەمكردنەوەی ئاستی هەوكردن لە لەشدا، سووككردنی نیشانەكان و هاندانی زووتر چاكبوونەوە لە هەڵامەت، ڕێكخستنی پەستانی خوێن، هەروەها پاراستنی تەندروستیی دڵ، بەتایبەتی ماستی سادەی كەم چەوری.

Top