هونەرمەند (محەمەد عەباس بارام) كۆچی دواییكرد

هونەرمەند (محەمەد عەباس بارام) كۆچی دواییكرد

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێكەوتی15/5/2025 هونەرمەندی دیاری كورد (محەمەد عەباس بارام) لە تەمەنی 73 ساڵیدا لە وڵاتی ئوردن بە جەڵتەی دڵ كۆچی دوایی كرد.

ئەم هونەرمەندە لە ساڵی 1952 لە گەڕەكی تەپەی مەلا عەبدوڵای شاری كەركوك لەدایكبووە,لە ساڵانی حەفتاكاندا بەشی موزیكی پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی بەغدای تەواو كردووە,هونەرمەند محەمەد عەباس بارام كە یەكێكە لە هونەرمەندە بە ئەزموونەكان خاوەنی ژمارەیەك گۆرانی ناوەزەیەو لە چەندین ئاهەنگ و فیستیڤاڵی هونەری لە ناوەخۆ و دەرەوەی كوردستانیش بەشداری كوردووە,گۆرانی(ئاگرێكی بێ خۆڵەمێش) یەك لە بەرهەمە دیارەكانی ئەم هونەرمەندەیە كە تاوەكو ئەمڕۆش گوێگری هەیە,محەمەد عەباس بارام جیا لەوەی كە گۆرانیبێژ بووە شارەزایی هەبووە لە ئاواز و نۆتەی موزیكی و ژەنیاری ئامێری پیانۆ بوو.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

هونەرمەند (محەمەد عەباس بارام) كۆچی دواییكرد
Top