ئایا چەکدانان و هەڵوەشانەوەی پ ک ک دەبێتە هۆی سەقامگیری ناوچەکە

ئایا چەکدانان و هەڵوەشانەوەی پ ک ک دەبێتە هۆی سەقامگیری ناوچەکە

ئەگەری هەیە کە هێشتا زوو بێت بریار بدرێت ئایا ناوچەکە سەقامگیری بەخۆوە دەبینێ یا نا، بەتایبەتی لە بەشێک لە کوردستانی عێراق کە بوبووە گۆررپانی ململانێی چەکدارەکانی پ ک ک و هێزەکانی تورکیا، هەڵبتە کۆمەڵێک پرسیار دێتە پێشەوە ئایا هەزاران لەو چەکدارانە دەگەرێنەوە ناو کۆمەڵگا و ژیانی ئاسایی خۆیان پەیرەو دەکەن؟ سەربارەت بە سەرکردەکان چارەنووسیان چی دەبێت؟ ئایا ئەو شوێنانەی کە بارەگا و حەشارکایان بوو لە قەندیل و ناوچەکانی دیکەی کوردستان رادەستی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکرێت؟ کە بەپێی یاسا دەبێ لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی کوردستان بێت بەو پێیەی بەشێکە لە خاکی هەرێم، یا دەکرێت هێزێکی نێودەوڵەتی وەک هێزی ئاشتی بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی کوردستان ئیدارەی بکەن بۆ کاتێکی دیاری کراو.
هەڵبتە بریاڕێک لەو شێوازە بەچەک دانان هەرچەندە زۆر بابەت روون نییە، بەڵام بریاڕێکی ژیرانە بوو بۆ ئەوەی چیتر زیان بە میللەتی کورد نەکەوێ خاکی کوردستانی عێراق هیچی تر خابوور نەکرێت، و بۆ جیهان بیسەلمێنن کەوا کورد خاوەن مافێکی سەروشتییە و بە ئاشتیانە خەباتی بۆ دەکات، و دەبێ بەرامبەرەکەی رێز لەو بریاڕە بکرن ، و نابێ لێرە رۆڵی جەنابی سەرۆک بارزانی فەرامۆش بکرێت کە هەردەم لە هەوڵی دابینکردنی مافی کوردە لە هەر شوێنێک بە ئاشتیانە. نەک هەر کورد بەڵکو سەرۆک بارزانی لەگەڵ دابینکردنی مافی هەموو نەتەوەیەکە بە ئاشتیانە،، لەهەمان کاتدا ئایا پ ک ک لە خەباتی چەکداریەوە رێگای خەباتی سیاسی هەڵدەبژێرێت، و لە پرۆسەی سیاسی تورکیا بەشداری دەکات لەگەڵ ئەو حزبانەی ئیستا لە گۆرەپانەکەن هاوبیری ئەوانن، ئایا تورکیا رێگەیان پێ دەدات، یا لە ئۆردوگایەک کۆیان دەکاتەوە بۆ کاتێکی دیاری کراون، ئەمانە پرسیارن وەڵامدانەوەیان سەختە، و مافی کورد لەو وڵاتە چی بەسەر دێت، و سەرۆکی زیندانکراوی پ ک ک بەرێز ئۆجەلان ئازاد دەکرێ
لە بەرامبەردا دەسەلاتدارانی تورکیا هێرش و لەشکرکێشی بۆ سەرکوردستانی عێراق چی بەسەر دێت کە بە بیانووی بوونی پ ک ک هێرشی دەکرد.
ئەمانە دەبێ لە کاتێکی نزیک روون بن و حکومەتی تورکیا بریاڕی بوێرانە بدات بەرامەبەر چەک دانان و خۆهەڵوەشانەوەی پ ک ک، و پێویستە لێبوردنێکی گشتی دەربکات و بەراستی جێ بەجێ بکات، لەهەمان کات دەبێ پ ک ک رێز لە بریارەکەی خۆی بکرێت و چەکدارانی لە ناوچەکابی ژێر دەسەڵاتی هەرێم بڵاو نەکاتەوە، بەڵکو دانشتوانی ئەو گوندانە بکەرێنەوە شوێنی خۆیان و بایەخ بە بوژانەوەی کەرتی گشتوکاڵ بدەن و کوردستان زیاتر ئاوەدان بێت
هەڵبەتە ئەگەر حکومەتی تورکیا هەنگاوی بوێرانەوە و پاڵپشتی پرۆسەی ئاشتی نەکات چەک داماڵین و هەڵوەشانەوەی پ ک ک نابێتە هۆی سەقامگیری ناوچەکە

Top