له‌یلا قاسم وه‌ك خۆی
51 ساڵ به‌سه‌ر له‌سێداره‌دانی له‌یلا قاسم و هاوڕێكانی تێده‌په‌ڕێت، ئه‌و نه‌ك له په‌تی سێداره نه‌ترسا و سڵی نه‌كرده‌وه، به‌ڵكوو به داواكاریی جلی كوردی و سروودی ئه‌ی ڕه‌قیبه‌وه، پێشوازیی له‌و بڕیاره كرد و ئاماده نه‌بوو یه‌ك چركه له ژیانی ببه‌خشێته دوژمنانی كورد.
له ساڵیادی له‌یلا قاسمدا، جگه له‌وه‌ی كه ده‌بێت به‌رز راگبیرێت، به‌ڵكوو ده‌بێت هه‌وێنی چه‌كه‌ره‌كردنی گیانی نیشتمانپه‌روه‌ری و رووحی كوردایه‌تی له ناخی هه‌ر تاكێكی كورددا بچێنرێت، تا گه‌یشتن به دوا ئاواتی خه‌ڵكی كوردستان.
له‌یلا قاسم، كچه كوردی جوان و شۆخ و شه‌نگی نیشتمانم، له ساڵی 1952 لە گوندی بانمیل‌ی سەر بە شاری خانەقین، لە خێزانێكی نیشتمانپەروەری كورد لەدایك بووە. لەیلا قاسم بۆ یەكەم جار لە ساڵی 1958 لە خانەقین چووەتە بەر خوێندن و قۆناغەكانی سەرەتایی و دواناوەندی لەو شارە تەواو كردووە، لە ساڵی 1971دا لە بەشی كۆمەڵناسیی كۆلێژی ئادابی زانكۆی بەغدا وەرگیراوە.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له بنه‌ماڵه‌یه‌كی نیشتمانپه‌روه‌ر و هه‌ژاریش بوون، به‌ڵام هیچ كاتێك سه‌ری بۆ ڕژێمی ئه‌و كاته‌ی عێراق دانه‌نواندووه و له‌پێناو مافی گه‌له‌كه‌ی تێكۆشاوه و زیاتر بیری ئازادی و خه‌باتی رزگاریخوازی گه‌لی كوردستانی له دڵدا چه‌سپیوه، له زۆربه‌ی شانه نهێنی و رێكخستنه‌كان كاری كردووه و كچێكی ئازا و چاونه‌ترس بووه.
سه‌رۆك بارزانی له وه‌سفی له‌یلای بووكی كوردستاندا ده‌ڵێت: "لەیلا قاسم نموونەی قارەمانێتیی کچی کورد و سیمبولی ئازادیخوازیی مرۆڤی کوردە، ئەو بەڕووی ستەمکاراندا هاتەوە و پشتی کردە ژیان و شەهید بوو، بەڵام بندەستیی قبووڵ نەکرد."
له‌یلا قاسم مێژوویه‌كی پڕ سه‌روه‌ریی بۆ خه‌باتی ئافره‌تانی كوردستانیش نووسییه‌وه، به‌وه‌ی ئافره‌تی كورد شانبه‌شانی باوك و براكانیان له‌پێناو خه‌باتی رزگاریخوازی كوردستان هه‌میشه ئاماده‌ی قوربانی بوون، دوای له‌یه‌لا، به هه‌زاران و سه‌دان هه‌زار له‌یلای دیكه‌ی كورد هه‌یه، كه ئاماده‌ن له‌پێناوی پاراستنی خاكی كوردستان گیانی خۆیان فیدا بكه‌ن.
ئه‌وه‌یشی به‌رامبه‌ر به له‌یلا كرا، ڕژێمی بەعس بە مەبەستی چاوترساندنی لاوان و قوتابییان و ڕۆشنبیرانی كورد كردی، كه‌چی نه‌یزانی له‌یلا بووه بە هه‌وێنی زیاتر جۆش و خرۆشی كوردان بۆ ڕووبه‌ڕووبنه‌وه‌ی دیكتاتۆریه‌ت.
به‌داخه‌وه لە كاتژمێر 7ی بەیانیی ڕۆژی 12ی ئایاری 1974، لەیلا قاسم و ھەر چوار ھاوڕێكەی بە ناوەکانی (جەواد ھەمەوەندی، نەریمان فوئاد، حەسەن حەمەڕەشید و ئازاد سلێمان) لەسێدارە دران.
لەیلا قاسم بە جلە کوردییەکانیەوە و بە گوتنەوەی سروودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب، چووە بەردەم پەتی سێدارە.
ئه‌وه‌ی تا ئێستا له‌یلای به‌زیندوویی له دڵی خه‌ڵكی كوردستاندا هێشتووه‌ته‌وه ئه‌وه بووە كه پێش مه‌رگی خۆی رووبه‌ڕووی جه‌لاده‌كانی به‌عس بووه‌وه و دروشمی تێكۆشان و كۆڵنه‌دانی گوته‌وه. لەیلا دەڵێ: "بەم جلە کوردییانەمەوە دەبمە بووکی کوردستان."
به‌داخه‌وه دڕنده‌یی رژێمی پێشووی عێراق به شه‌هیدكردنی له‌یلاشه‌وه نه‌وه‌ستا، سەلام قاسمی برای لەیلا قاسم، بە ماوەیەك دوای لەسێدارەدانی لەیلا، ھەر لە بەغدا لەلایەن بەعسییەكانەوە تیرۆر کرا. تاوانی سەلام قاسم تەنیا ئەوە بووە كە وێنەی لەیلای خوشكی ناردبوو بۆ قوتابییانی كورد و ئەندامانی یەكێتیی قوتابییانی كوردستان لەدەرەوەی وڵات. دایك و باوكی لەیلا قاسمیش بەھۆی لەدەستدانی دوو ڕۆڵەیان، ھەر زوو بە كۆست و خەمێكی گەورەوە سەریان نایەوە و كۆچی دواییان كرد.

د.نه‌هله ئه‌فه‌ندی