هەولێر و شەقڵاوە دابەزینە ریزی یانە پلە یەكەكان
هەولێر و شەقڵاوە دابەزینە ریزی یانە پلە یەكەكان
دوای ئەنجامدانی 26 یاری لە خولی یانە پلە نایابەكانی كوردستان هەردوو یانەی هەولێر و شەقڵاوە ئەم وەرزە نەیانتوانی ئاست و ئەنجامی شایستە پێشكەش بكەن و دواجار بەشیان دابەزین بوو بۆ ریزی یانە پلە یەكەكانی كوردستان، هەردوو یانە نەیانتوانی خەونی مانەوە لە خولەكە مسۆگەر بكەن و بەر لە كۆتایی هاتنی خولەكە بە 2گەڕ یانەكان ماڵئاواییان لە خولەكە گەورەكەی كوردستان، هەولێر لە كۆی ئەنجامدانی 26 یاری تەنیا شەش یاری براوە بووە و 13 یاری دۆڕاوە و نەیتوانیوە ئاستی ڕاستەقینەی خۆیان پێشكەش بكەن و شوان ئەنوەری ڕاهێنەری یانەكەش نەشی شاردەوە كە یانەكە بەردەوام كێشە و گرفت وكەمی ژمارەی یاریزانانی هەبووە بۆیە دابەزینە و كەس هاوكاری نەبووە، یانەی شەقڵاوەش لە سەر ئاستی سەرجەم یانەكان خاوەن زۆرترین رێژەی یەكسان بوونە و 16 یاری یەكسان بووە و 7 یاری دۆڕاوە و تەنیا سێ یاری براوە بووە، هەریەك لە یانەكانی سەیدسادق و ئاراراتیش پێشووتر بۆ ریزی یانە پلە یەكەكان دابەزیبوون. ئەم وەرزە دابەزینی یانەكان زۆرترینی بەر یانەكانی سنوری پارێزگای هەولێر كەوت و 3 یانە دابەزین.گرفتی دارایی و نەبوونی توانای دارایی باش بۆ بەردەوام بوون لە یارییەكانی ئەم وەرزە هەرزوو یانەكانی ئارارات و سەیدسادقی دەڤەری شارەزوور بە هۆی گرفتی دارایی نەیانتوانی بەردەوامن لە خولەكە، یانەكانی ریزبەندی خوارەوەش مانەوەی خۆیان لە خولەكە ڕاگەیاند بە تایبەتی یانەكانی برایەتی و چوارقورنەو ڕانیە وپیشەسازی.
