ئایا سەردەمێکی نوێ لە پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ ڕۆژئاوادا روودەدات؟ لە روانگەی سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ بۆ رۆژهەڵاتی ناوەراست
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناوچەیەکی گرنگ و پێگەیەکی تایبەتمەند و بنەڕەتییە لە جیهاندا. سیاسەتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا لەم ناوچەیە چی دەبێت؟
ئێران
بەرنامەی ئەتۆمی ئێرانە، کە هێڵێکی سوورە و پێناچێت ترەمب ڕێگە بە ئێران بدات بەرەو چەکی ئەتۆمی وەدەست بهێنێ، سه ڕچاوه ئاگادارەکانی ئه مریکیا ڕایانگەیاند کەوا ترەمپ له گەڵ ئیسرائیل له سەڕ پلانێک رێککەوتوون ئەگه ڕ بەڕاستی ئێران له بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی نزیک بێتەوه، ڕێککەوتووه کەوا پلانی بژاردەی دەستێوەردانی سەربازی ئیسرائیل و ڕەنگە تەنانەت دەستێوەردانی سەربازی ئەمریکا لەخۆدەگرێت.
لایەنی تری پرسی ئێران و سیاسەتی ترامپ بەرامبەر بەو دەسەڵاتەی ناوچەیی تارانە ئەو کاریگەرییە دوای شەڕی ئیسرائیل لەگەڵ حیزبوڵڵا و ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد، گورزی گەورەی بەرکەوت، ئێستا ترامپ سیاسەتی ئەوەیە کە زۆرترین فشار بخاتە سەر ئێران و جێبەجێ بکات، بەڵام بە شێوازێکی نوێ و توندتر. ئەمەش بەو مانایە دێت کەوا عێراق بە گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران و حکومەتەکەی کە لەلایەن ئەمریکاوە پاڵپشتی دەکرێت بەڵام هاوپەیمانی ئێرانە گۆڕەپانێکی سەرەکی دەبێت بۆ چاودێریکردنی ڕادەی گوشارەکانی ترەمپ بۆ سەر ئێران و ڕادەی بەرخۆدانەکەی.
ترامپ لە یەکەم خولی سەرۆکایەتیدا هەوڵیدا لە ڕۆژهەڵاتی سوریا بکشێتەوە لە بەرامبەر ڕێککەوتنێک کە کاریگەری تورکیا فراوانتر دەکات لەسەر حیسابی هێزەکانی سوریای دیموکرات کە هێزی گروپێکی کوردەکان لە خۆ دەگرێت و لەلایەن ئەمریکاوە پشتیوانی دەکرێت و ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ڕوباری فورات کۆنترۆڵ دەکات.
ئەم پرسە بەڕووی ترەمپیشدا کراوە دەبێت، بەتایبەتی کە بوونی سەربازی ئەمریکا لە سوریا تێکەڵ بە بوونی سەربازی ئەمریکا لە عێراقی دراوسێدایە. ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ڕۆژانی شەڕی بەناو دەوڵەتی ئیسلامی کە ترەمپ بە شکستی دەزانێت .
ڕەنگە ترەمپ دەستبەرداری هاوپەیمانە کوردەکانی لە سوریا نەبێت، بەڵام پێدەچێت بڕیار لەبارەی بوونی سەربازی ئەمریکا لە عێراق و سوریا و پەیوەندییەکەی لەگەڵ ئێران و تورکیای هاوپەیمان، بڕیار بدات.
توانای سعودیە بۆ کاریگەری لەسەر سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا، ئێرانی بەرەو ڕێککەوتنی سعودیە و ئێران پاڵناوەتەوە، ئێران دەیەوێت خۆی لەو شتانە بەدوور بگرێت کە لە ساڵانی یەکەمی ترەمپدا ڕووبەڕووی بووەوە، کاتێک سەری سوڕما لە توانای دەوڵەتانی کەنداو- و بە تایبەتی سعودیە- بۆ بەشداریکردن لە داڕشتنی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا، دوای ئەوەی ئێران پێیوابوو ئەو وڵاتانەن کە لە ژێر کاریگەری ئەمریکادان بەڵام کاریگەرییان لەسەر نییە.
لە داهاتوویەکی نزیکدا چاوەڕوان دەکرێت ترەمپ هەڵوێستی توندتر بەرامبەر ئێران بگرێتەبەر و سیاسەتەکانی بریتی دەبن لە سنووردارکردنی ئەتۆمی و گەرەنتی ئاسایشی ناوچەکە. بۆ پتەوکردنی دانوستانە دیپلۆماسییەکان و لاوازکردنی پێگەی ئابووری ئێران، دڵنیا دەبێتەوە لەوەی کە پێگەی ئێران لە دانوستانەکاندا بەرگریکارانە دەمێنێتەوە.
· پێشخستنی بەرژەوەندی نەتەوەیی ئەمریکا.
· مۆدێرنکردنی سوپای ئەمریکا بۆ ئەوەی وەک بەهێزترین سوپای جیهان بمێنێتەوە.
· دڵنیابوون لەوەی کە هاوپەیمانان ئەرکە بەرگرییە بەکۆمەڵەکانیان جێبەجێ دەکەن.
· بەهێزکردنی توانا ئابووری و سەربازی و دیپلۆماسییەکان بۆ “پاراستنی شێوازی ژیانی ئەمریکی”.
· بەرگریکردن لە سنوورەکانی ئەمریکا.
· بوژاندنەوەی بنکەی پیشەسازی ئەمریکا بۆ دڵنیابوون لە ڕەخساندنی هەلی کارێکی نوێ بۆ ئەمریکییەکان، لەگەڵ پیشەسازی بەرگری لە پێشینەی کارەکان.
· پاراستنی ژێرخانی ئەمریکا لە هێرشە ئەلیکترۆنییە دوژمنکارانە
ڕووخانی دیمەشق
دوای ڕووخانی دیمەشق، قۆناغێکی نوێی پەرەسەندنی ململانێی سوریا دەستیپێکرد- ململانێ لەگەڵ هێزە کوردییەکان کە دەکەوێتە باکووری ڕۆژهەڵاتی حەلەبەوە. گفتوگۆکە سەبارەت بە مەنبەج و ئەلباب، کە دەسەڵاتدارانی تورکیا چەندین جار هەڕەشەی دەستبەسەرداگرتنیان کردووە.
بایدن لە لێدوانەکانیدا سەبارەت بە ڕووداوەکانی سوریا، هەڵوەشاندنەوەی نەزمی سیاسی پێشووی سوریای بە ساتێکی مەترسی و نادڵنیایی وەسف کرد، بەڵام بە ڕوونی ئەوەی خستەڕوو کە بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنی هێزەکانی سوریای دیموکرات.
لەمبارەیەوە ئەندرێی یاشلاڤسکی توێژەری باڵا لە پەیمانگای ئابووری جیهانی و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی ئەکادیمیای زانستی ڕووسیا و شارەزای تیرۆریزمی ئایینی و توندڕەوی بە ڕۆژنامەی نەزاڤیسیمایا گەزیتای ڕاگەیاندووە؛
دەشڵێت "ڕەنگە بەرەی کوردی لە سوریا بە بەستوویی بمێنێتەوە، بەڵام دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا لە مانگی چەندین جار جەختی لەوە کردووەتەوە، لەسەر پێویستی کەمکردنەوەی بوونی ئەمریکا لە سوریا. بۆیە ناکرێت ڕەتیبکرێتەوە کە ئەمەریکا، لە سەردەمی ترەمپدا، دەستبەرداری پاڵپشتییەکانی بۆ هێزەکانی سوریای دیموکراتی کوردستان بێت یان بەشێوەیەکی بەرچاو کەمبکاتەوە".
گوتیشی: "و دواتر ڕەنگە کورد ناچار بێت لەگەڵ دەسەڵاتە نوێیەکانی دیمەشق ڕێککەوتن بکەین. بەڵام لێرەدا دیسانەوە فاکتەری پێشبینینەکراوی خودی ترەمپ دێت، کە سەرەڕای بەڵێنەکانی لە ڕابردوودا، دوای بوون بە سەرۆک، دەیتوانی بە پێچەوانەوە بوونی ئەمریکا لە ناوچەکەدا بەهێز بکات، وزە و پاڵنەرێکی نوێ بە کورد ببەخشێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هێزەکانی لایەنگری تورکیا و تەنانەت خودی تورکیاش، هەروەها ئەو هاوپەیمانییەی کە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هێزەکانی لایەنگری تورکیا و تەنانەت خودی تورکیاش ئەسەد”.
عێراق
لەکاتێکدا ڕەخنەگرتن لە حکومەتی عێراق لەسەر هەندێک لەو پرسانە بەدڵنیاییەوە ڕەوایە، بەڵام هاوکاریی ڕۆژئاوا لەگەڵ بەغدا لەسەر پرسە سەربازیی و مرۆییەکان سەرماییەکی بەرچاوە بۆ هەردوولا- سەرمایەیەک کە پێویستە ئەندامانی هاوپەیمانی هەوڵی پاراستنیان بدەن لەکاتی داڕشتنی ڕێککەوتنی نوێی هاوبەشی. خواستی عێراق بۆ دووپاتکردنەوەی هاوبەشی خۆی جێگای تێگەیشتنە، بۆیە پێویستە بەرپرسانی بیانی زیاتر سەرنجیان لەسەر ڕێکخستنە ئەمنییەکانی دوولایەنە و هاوکاری پەرەپێدان بێت نەک مۆدێلی پێشووی هاوکاری مرۆیی و سەربازیی فرەنەتەوەیی. ئەم دانوستانانە دەبێ زەمینەی سیاسی ئێستای عێراقیش لەبەرچاو بگرن کە لە نێوان ئەو لایەنانەی کە بەدوای پەیوەندییەکی باشدان لەگەڵ ڕۆژئاوا و ئەوانەی کە خزمەت بە ئەجێندای میلیشیاکانی سەر بە ئێران دەکەن بە ڕەتکردنەوەی بوونی ڕۆژئاوا بەتەواوەتی دابەش بووە.
سەرەڕای ئەم تەحەددا و دژایەتیانە، دەکرێت پلان و ڕێکخستنی ئەم قۆناغە نوێیە بە شێوەیەک کە سوودی بۆ هەردوولا هەبێت، بە مەرجێک چەند بنەمایەکی بنەڕەتی لەبەرچاو بگرن:
• دڵنیابوون لەوەی کە گفتوگۆکانی لیژنەی باڵای سەربازی ئەمریکا و عێراق باس لە گواستنەوەیەکی ڕێک و پێک بۆ هاوبەشییەکی ئەمنی دوولایەنە دەکات، بە هەماهەنگییەکی نزیک لەگەڵ هاوبەشەکانی هاوپەیمانی. بۆ پاراستنی پەیوەندییە سەربازییەکانی عێراق لەگەڵ ڕۆژئاوا، واشنتۆن دەبێت پشت بەو هاوپەیمانانە ببەستێت کە کەمتر لە لایەن میلیشیاکانەوە هەڕەشەیان لێدەکرێت و هەروەها بە چوارچێوەی فرەلایەنە جگە لەوانەی پەیوەندییان بە هاوپەیمانییەوە هەیە. بۆ نموونه فه ڕه نسا به قووڵی له شه ڕی دژ به داعش به شداره ، ده ستی به په ڕه پێدانی په یوه ندییه کی به ڕگریی دوو قۆڵی له گه ڵ به غدا کردووه و ئاماده یی خۆی ده ڕبڕیوه بۆ فرۆشتنی چه کی زیاتر به سوپای عێراق له نێویاندا فڕۆکه ی جه نگی ڕافال. جگە لەوەش لە کاتێکدا کە نوێنەرایەتی ناتۆ لە عێراق هاوبەشییەکی تەواوکەری لەگەڵ وەزارەتی بەرگری عێراق پەرەی پێداوە، نێردەی ڕاوێژکاری یەکێتی ئەوروپا لە عێراق کەمتر قەناعەتبەخش بووە- بەشێکی بەهۆی کێشە ناوخۆییەکانەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق زیاتر پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ تۆڕەکانی لایەنگری ئێران هەیە.
• درێژەدان بە هاوکاری لە هەوڵەکانی سەقامگیرکردنی دوای داعش. ئاوارە ناوخۆییەکان (ئاوارەکان) لە عێراق گروپێکی هاوچەشن نین – ئەوان ئەو کەسانە لەخۆدەگرن کە بەهۆی ململانێ لەگەڵ داعش ئاوارە بوون، پێکهاتە ئێزیدیەکان کە ڕاستەوخۆ لەلایەن ئەو گروپەی داعش کرانە ئامانج، تەنانەت ئەو خێزانانەی پەیوەستن پێیەوە. دابینکردنی پێداویستییەکانیان بەهۆی ئەو بەربەستە یاسایی و کۆمەڵایەتیانەی کە هەن، تەحەدایەکی گەورەیە. جگە لەوەش عێراق لە مانگی ئایاری 2021ەوە نزیکەی 10 هەزار هاوڵاتی خۆی لە کەمپی دەستبەسەرکردنی ئەلهۆل لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا گەڕاندۆتەوە بۆ وڵاتەکەی، پێش ئەوەی بیانخاتە ناو کۆمەڵگاوە بۆ کەمپی کاتی جددە 1 لە پارێزگای نەینەوا. بۆئەوەی “داعش” پێیان نەگات بۆ دامەزراندن و ئیستغلالکردنیان ، پێویستە بەغدا بە وردی کاریگەرییەکانی فراوانکردنی جددە 1 یان کردنەوەی کەمپی کاتی نوێ بەتایبەتی بۆ گەرانەوەی ئەندامانی داعش لەبەرچاو بگرێت. لای خۆشیانەوە واشنتۆن و هاوبەشەکانی دەبێت دڵنیابن لەوەی عێراق ئامادەیە بۆ بەڕێوەبردنی گەڕاندنەوە و یەکگرتنەوە لە هەمان کاتدا ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان.
• بۆ کارکردن لە نزیکەوە لەگەڵ هاوبەشە ناوچەییەکان. قەتەر و سعودیە و تورکیا لەم دواییانەدا ڕۆڵێکی ئابووری و سیاسییان لە عێراقدا زیاتر بووە. ساڵی ڕابردوو ڕیاز هاوبەشییەکی 3 ملیار دۆلاری لە سەرانسەری سێکتەرە جیاجیاکاندا ڕاگەیاند بۆ یارمەتیدانی هەمەچەشنکردنی ئابووریی وابەستە بە نەوتی عێراق، هاوکات دۆحە چەند یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ بەغدا لە کەرتی وزە واژۆکرد. هەروەها قەتەر و تورکیا بەشداری لە دروستکردنی "رێگای گەشەپێدان" دەکەن، کە پڕۆژەیەکی هێڵی ئاسنین و ڕێگاوبانە و ئامانج لێی بەستنەوەی ئاسیا بە ئەوروپایە. مەبەستی ئەنقەرە بۆ دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دژی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و گروپەکانی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان لە عێراق و باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا، هەرچەشنە نزیکبوونەوەیەک لەگەڵ واشنتۆن ئاڵۆزتر دەکات. بەڵام لە کۆتاییدا ڕەنگە ڕۆژئاوا ناچار بێت لەنێوان نفوزی ئێران و تورکیا لە عێراقدا یەکێکیان هەڵبژێرێت.
• چاودێری دیمەنی سیاسی عێراق لە نزیکەوە - بەڵام چاوەڕوانییەکان بە واقیعی بهێڵەرەوە. ڕەنگە ڕۆژئاوا بتوانێت ڕۆڵی گەورەتر ببینێت لە نێوەندگیری ناکۆکییەکانی بەغدا لەگەڵ هەرێمی کوردستان، ئەمەش دوای ئەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دواییانەدا بڕیارنامەی هەڵوەشاندنەوەی ئەرکی نێردەی هاوکاریی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق (یونامی)ی پەسەند کرد، کە پێشتر ئەو جۆرە نێوەندگیرییەی لەخۆگرتبوو. جگە لەوەش کورد دەتوانێت ببێتە هاوبەشی نزیکتر لە واشنتۆن ئەگەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراقی فیدراڵی بکشێنەوە، بەو پێیەی بەغدا لە نێوان کاریگەرییەکانی لایەنگری ئێران و لایەنگری ڕۆژئاوادا دابەش دەمێنێتەوە. بۆیە هاوبەشە ئەمریکییەکان پێویستیان بە تێکەڵەیەکی لێهاتوو دەبێت لە فشارە ئامانجدارەکان و سەبرێکی ستراتیژی لەگەڵ عێراقدا، بە بەکارهێنانی هەردوو سزا و هاندان لەکاتێکدا هەوڵدەدەن ئاسانکاری بۆ ئامانجی درێژخایەن بکەن کە بریتییە لە چارەسەرکردنی گەندەڵی، فیدراڵیزم، میلیشیاکانی دەرەوەی یاسا و تەحەددیاتی پێکهاتەیی تر.
بەکورتی، ڕۆژئاوا دەبێت بەردەوام بێت لە گەڕان بەدوای پەیوەندی باش لەگەڵ عێراق- بەڵام ئەمجارە بە گرنگیدان بە کەمکردنەوەی بوونی خۆی لە ناوچەکە و زیادکردنی هاوکارییە ناوچەییەکان.

شێرکۆ حەبیب