ڕێگە دروستەكان بۆ شوشتنی جلوبەرگی خوری بەبێ شێواندنی
خوێندنەوەی ڕێنماییەكانی چاودێریكردنی جلوبەرگی خوری: ئەمە بنەمایە بۆ ئەوەی جلوبەرگەكان تەمەنیان درێژبێت و بەهۆی پاككردنەوە و شوشتنەوە نەشێوێندرێن.
ڕێكخستنی جلشۆرەكە: پێویستە پارچەی خوری بە ئارامی مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت لە كاتی شۆردندا، كە دەبێت جلشۆرەكە ڕێك بخرێت لەسەر خولی جلوبەرگی ناسك، یان جلوبەرگی خوری، لەگەڵ بەكارهێنانی ئاوی سارد.
بەكارهێنانی پاككەرەوەی جلشۆری مامناوەند: دەبێت پابەندبین بەم ئامۆژگارییەوە بۆ پاراستنی جلوبەرگی خوری، دوور لە بەكارهێنانی خاوێنكەرەوە تیژەكان.
دووركەوتنەوە لە زیادكردنی سپیكەرەوەی جلوبەرگ: نابێت كلۆر یان سپیكەرەوەی ئۆكسجین بەكار بهێنرێت، لە كاتی شتنی پارچە خورییەكان، چونكە ئەو جۆرە ماددانە ڕیشاڵەكان لاواز دەكەن، پێویستە جلوبەرگی خوری پێش هەڵگرتنیان بۆ وەرزی داهاتوو، بشۆردرێن، ئەگەر بە پیسی هەڵبگیرێن، ئەوا دەرفەتی دروستبوونی كەڕوو لەسەریان زیاترە.
بۆنی جلوبەرگ: بۆ ڕزگاربوون لە بۆنی جلوبەرگی خوری وا باشترە بۆ ماوەیەك لەبەر تیشكی مامناوەندی خۆردا بڵاو بكرێنەوە، هەروەها وا باشترە جلوبەرگی خوری لە شوێنی كەپس و داپۆشراودا هەڵبگیرێن بۆ ئەوەی بەر هەوا نەكەون.
