بەشی دووەمی فیلمی سینەمایی (The Accountant)نمایش دەكرێت
ئەگەرچی ساڵی 2016 فیلمی ئاكشنی سینەمایی (The Accountant)نمایش كرا,لە ئێستادا بەشی دووەمی فیلمەكە ڕاگەیەندرا و ئەستێرەی هۆڵیوود (بن ئەفلیك) پاڵەوانی فیلمەكەیە.
دوای نزیكەی 9ساڵ دەرهێنەری سینەمایی(گاڤین ئۆوكۆنۆر)كاری دەرهێنانی بۆ ئەم فیلمە ئەنجامدا و هەریەك لە (بن ئەفلیك-جۆن بارنتال-كینتیا ئادای-جەی كەی سیمۆنز)وەك بەشداربوو لە بەشی یەكەم هێنایەوە نێو بەشە نوێیەكە,هەروەها لەپاڵ ئەو ئەكتەرانە هەریەك لە (دانێلا پایندا-گرانت هارڤی-ڕۆبەرت مۆرگان-ئەندرۆ هوارد-فرناندۆ چەین و چەند ئەكتەرێكی دیكەی سینەمایی تێیدا بەشدارن,هەروەها سیناریۆی ئەم فیلمە لەلایەن (بێڵ دوبوەیگ) نووسراوە.
فیلمی ئاكشن (2/The Accountant) تەواوكەری بەشی یەكەمی فیلمەكەیەو بۆ یەكەم جار لە فیستێڤاڵی سینەمایی(south by southwest)نمایش كرا لە 8ی مارسی ئەمساڵ لە شاری ئۆستنی ویلایەتی تكساس, بڕیارە ئەم فیلمە نوێیە لە 25/4/2025 لە هۆڵی سینەماكاندا نمایش بكرێت.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی
