زاخــۆ بەرەو وەبەرهێنان و کرانەوەی زیاتری ئابووری ناوخۆیی و دەرەکی

زاخــۆ بەرەو وەبەرهێنان و کرانەوەی زیاتری ئابووری ناوخۆیی و دەرەکی

لە چوارچێوەی ستراتیژی فراوانکردنی بەردەوامی لە سەرانسەری عێراق، کۆمپانیای (ئەلسور)، بریکاری ڕێگەپێدراوی ئۆتۆمبێلی نیسان لە عێراق، پێشانگاکەی خۆی لە ئیدارەی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ لە هەرێمی کوردستان کردەوە، ئەمەش وەڵامی پەرەسەندنی خواست لەسەر ئۆتۆمبێلی نیسان بوو لەلایەن کڕیارانی عێراقەوە.
لە مەراسیمه‌كه‌دا ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی حکومەت لە زاخۆ بە سەرۆکایەتی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ گوهدار شێخۆ و هەروەها ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتییە بەڕێزەکانی هەرێم و کڕیارانی نیسان و ژمارەیەکی زۆر لە میوانە بەڕێزەکان ئامادە بوون.
هەر بەم بۆنەیەوە سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ گوهدار شێخۆ وتارێکی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد، تیایدا بەخێرهاتنی کردنەوەی کۆمپانیای نیسان (ئەلسور) لە شارەکەدا کرد. هەروەها بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای نیسان (ئەلسور)، ئەحمەد موشیر شەریف، وتارێکی پێشکەش کرد کە تێیدا وتی: “لەکاتێکدا بەرەو پێشەوە دەڕۆین لەگەڵ ستراتیژی فراوانکردنمان و وەرگرتنی دەرفەتی گەشەسەندنی نوێ، خۆشحاڵین بە کردنەوەی پێشانگای ئۆتۆمبێلی نوێ بە ناسنامەی مۆدێرنی نیسان لە عێراق، ئەمەش بوونی نیسان ئەلسور بەهێزتر دەکات.” لە چوارچێوەی پابەندبوونمان بە جێبەجێکردنی پێداویستییەکانی بازاڕی ناوخۆیی، ئێمە زاخۆمان هەڵبژارد بۆ ئەوەی لە هەموو کڕیارەکانمان نزیکتر بین و ئەزموونێکی ئایدیاڵیان بۆ دابین بکەین لە دۆزینەوەی نوێترین مۆدێلەکانی نیسان کە لەگەڵ هەموو خێزانێكدا دەگونجێت.
پێشانگا نوێیەکەی زاخۆ ئاسانکاری زیاتر بۆ کڕیاران و سەردانیکەران دەڕەخسێنێت لە چوونە نێو نزیکترین پێشانگا بۆ بینینی سەرجەم مۆدێلەکانی نیسان و سوودمەندبوون لە خزمەتگوزاری و ئۆفەرەکانی پێشکەشکراو، ئەمەش ئاسانکاری دەکات بۆ ئەوەی ئەو كاڵایانه‌ هەڵبژێرن کە حه‌زیان لێیه‌تی. پێشانگای نیسان ئەلسور لە زاخۆ دەبێتە یەکێک لە پلاتفۆرمەکانی خستنەبازاڕ و پەردەلادان لەسەر نوێترین ئۆتۆمبێلەکانی نیسان و نوێترین ئۆفەرەکان، ڕێگە بە کڕیاران دەدات ئاگاداری هەموو نوێكارییه‌كانی نیسان ببن و ئەو ئۆفەرانەی کە لەلایەن کۆمپانیای ئەلسور، بریکاری ڕێگەپێدراو بۆ ئۆتۆمبێلەکانی نیسان لە عێراق پێشکەش دەکرێت.

زاخــۆ بەرەو وەبەرهێنان و کرانەوەی زیاتری ئابووری ناوخۆیی و دەرەکی
زاخــۆ بەرەو وەبەرهێنان و کرانەوەی زیاتری ئابووری ناوخۆیی و دەرەکی
Top