بە پارێزگا بوونی هەڵەبجە و یەکریزی کورد

بە پارێزگا بوونی هەڵەبجە و یەکریزی کورد


بە پارێزگا بوونی هەڵەبجەی شەهید پیرۆزە لە خانوادەی سەربەزی شەهیدانی کیمیا بارران و ئەنفالکراوان و سەرجەم دڵسۆزان، بە پارێزگاکردنی هەڵبجە ئەگەر چی کەمێک لە ئازای نەوەی تاوانی کیمیا باران و ئەنفالکراوەکان کەم دەکاتەوە ورۆحی شەهیدان ئاسوودە دەکات، دەبوایە لە دوای رزگارکردنی عێراق و لەکات و ساتی دادگایکردنی سەرانی رژێمی پێشوو ئەو بریارە دەرچووبایە، جونگە ئەو تاوانەی دژ بە هەڵبجە و ئەنفالکردنی رۆڵەکانی کورد هەر لە تاوانی ئەنفالکردنی فەیلییەکان و بارزانییەکان و ناوچەکانی گەرمیان و سۆران و بادینان، وەنەبێت تاوانێک بێت تەنیا دژ بە یاسا بێت بەڵکو دژی هەموو بەها مرۆڤایەتی و ئایین و دیموکراسی و دادپەروەری بوو، و تاوانێکە ناخ و ویژدانی مرۆڤایەتی هەژاند، بەڵام بەداخەوە دەبینین ئەمرۆ کەسانێک دژی ئەو بریارە دەوستنەوە بە بیانووی جیا جیا، بۆ نموونە تلەعفەر ببێت بە پارێزگا یا نا چ پەیوەندی بە هەڵبجەوە هەیە، بەداخەوە ئەوەی لە پەرلەمانی عێراقی رووی دا کە هەندێک دژی بوون، دژی هەموو بنەماکانی پێکەوە ژیان و تەبایی و دژی دەستوری هەمیشەی عێراقە، بەڵام وادیارە رژێم گۆراوە بەڵام هەست و بیری شۆفێنی نەگۆراە هەمان دژایەتی کورد دەکەن، هەر ئەوانەن کە دووجاری گرفت دێن خۆیان دەگەیەنە سەری بڵند و خزمەت رابەر و مەرجەعی کوردستان جەنابی سەرۆک بارزانی.
راستە ئەو بریارە دڵخۆشە بۆ دڵسۆزان و نیشتمان پەروەرانی میللەتەکەمان، بەڵام گرنگ ئەوەیە حکومەتی فیدراڵ بریارەکانی پەرلەمان و دادگای فیدراڵ جێ بەجێ بکات و قەرەبووی سەرجەم شەهیدان و زیان لێکراوی ئەو تاوانانە بداتەوە.
هەڵبجە وەک سونبولی بەخۆدان و خۆراگری میللەتێک لە جیهان ناسرا، کە لە دوای هیرۆشیما دەسەڵات گازی کیمیاوی دژ بە هاووڵاتیانی بەکار بهێنێت، هەر چەندە هیرۆشیما وڵاتێکی دیکە لە کاتی جەنگ دژی ژاپۆن بەکاری هێنا، پێویست بوو کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ئەو وڵات و کۆمپانیانەی سزا دابایە کە ئەو جۆرە چەکەیان بەسەددام بەخشی، کە چەکی قەدەغەکراوە، و دەبوایە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی رژێمی عێراقی ساز دابایە لە ساڵی ١٩٨٨ جونگە سەرانی رژێمی ئەوکات وەک تاوانبار عەلی کیمیاوی و تاریق عەزیز بە گوێرەی بەڵگە و دۆکیمنتەکانی ئەرشیفی بەریتانی دانیان بەو تاوانە داناوە، بەڵکو تاوانباری گۆڕبەگۆر علی کیمیاوی لە کاتی دادگای کردن گوتی "ئامادەم دووبارەی بکەمەوە".
ئەوەی دڵخۆشبوو جگە لە بوونی هەڵبجە بە پارێزگا، یەکریزی فراکسیۆنە کوردیەکان کە بوە هۆکاری سەرکەوتن، ئەمەش ئەوە دەکەیەنێ هەر کات کورد یەکریز بوو سەرکەوتن زامنە، و رێزی زیاترە.
لێرە گرنگە ئاماژەی بەرۆڵی جەنابی سەرۆک بارزانی کە هەوڵەکانی چڕ کردبۆوە بۆ ئەم مەبەستە هەروەک سەرچەم مافەکانی گەلی کوردستان، هەروەها رۆڵی رێزداران نێچیرڤان بارزانی و مسرور بارزانی کە هەردەم لە هەوڵی زیاتر خزمەتکردنی میللەتن، هەروەها هەر لایان و کەسایەتی کە رۆڵی هەبوو لە بە پارێزگا بوونی هەڵبجە.
گرنگە فراکسیۆنەکانی کورد لە بەغدا ئەوە ببێتە هاندەرێک بۆ ئەنجام دانی یەک دەنگی و داکۆکی لە مافەکانی کورد، کە ئەوەش تەنیا رێگا چارەسەرە.

Top