لوقمان سەلیم گۆرانییەكی نوێی بەناوی(خونچەی بەهاران)بڵاوكردەوە
هونەرمەندی گۆرانیبێژ و مەقامبێژی دیاری كورد (لوقمان سەلیم)لە كەناڵی فەرمی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بەناوی(خونچەی بەهاران) بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە,كە لوقمان سەلیم خۆی مێلۆدییەكەی ئامادەكردووە و تێكستەكەی لەلایەن شاعیری دیاری كورد(عەلی عارف ئاغا)نووسراوە.
هونەرمەند و موزیكژەن(بڵند قەرەداغی)بە ئامێری موزیكی كەمان لە بەرهەمەكەدا بەشدارە و هاوكات كاری میكس و ماستەرینگی بۆ گۆرانییەكە ئەنجامداوە,هەروەها چەند هونەرمەندێكی دیكە بەشدارن كە ئەوانیش پێكدێن لە هونەرمەند(خەلیل عەبدوڵا) بە ئامێری نەی و (نەژاد بەرزنجی)بە ئامێری عود و (بابان ئەحمەد)بە ئامێری قانون و (لاوك لەتیف)بە ئامێری كیبۆرد.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی
