جینۆسایدكردنی كوردانی فەیلی زامێكی له‌بیر نه‌كراو
45 ساڵ تێده‌په‌رێت به‌سه‌ر جینۆسایدی كوردانی فه‌یلی، له‌م ساڵیاده‌دا درود بۆ گیانی شه‌هیدان، برایانی فه‌یلی رۆلێكی گرنگیان هه‌بووه له بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاری خوازی كوردستان و جینۆسایدكردنیان به‌هۆی كوردبوون و نه‌ته‌وه‌بوونه‌وه بووه و ته‌واوكه‌ری پیلانی قڕكردنی خه‌ڵكی كوردستان و زنجیره‌تاوانی پێش كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال و زینده‌به‌چاڵكردنی گه‌لی كورد بووه.
ئه‌مرۆ له‌كاتێكدا یادی تاوانێكی گه‌وره له‌دژی گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ینه‌وه، بیری هه‌موو جیهان ده‌هێنینه‌وه گه‌لی كوردستان هه‌میشه ئاشتی خوازبووه و له‌گه‌ڵ شه‌رو توندوتیژی نه‌بووه، ده‌ستدرێژی نه‌كردوه‌ته‌وه سه‌ر هیچ نه‌ته‌وه و خاكێكی دیكه، هه‌میشه به‌رگری له دۆزی ره‌وای خۆی كردووه، جینۆسایدی كوردانی فه‌یلی یه‌كێك له دڕنده‌ترین شاڵاوه‌كان بووه كه له سه‌ره‌تای ساڵی 1980 ئاستی دڕنده‌یی و دیكتاتۆریه‌تی ڕژێمی پێشووی عێراق گه‌یشته ئه‌وه‌ی كه فه‌یلییه‌كان وه‌ك نه‌یاری خۆی نیشان بدات و به‌سه‌دان هه‌زار كه‌سیان له عێراق كرده‌ده‌ره‌وه و ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ركران، و ناسنامه‌ی وڵاتی خۆیانیان لێ سه‌نرایه‌وه به‌شێكی زۆریان كۆمه‌ڵكوژكران، به‌س له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رگریان له مافی ڕه‌وای خۆیان ده‌كرد و كوردبوون.
له‌م ساڵیاده‌دا ده‌بێت بیری هه‌موولایه‌نه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی عێراق بهێنرێته‌وه كه به‌شێكی زۆری فه‌یلییه‌كان موڵك و ماڵیان داگیركراوه و ده‌ربه‌ده‌ركراون ئه‌ركی یاسایی و ده‌ستوور و ئه‌خلاقییه كه قه‌ره‌بووبكرێنه‌وه و مافه‌كانیان بۆ بگه‌رێته‌وه و كۆتایی بهێنرێت به ئازار و مه‌ینه‌ته‌كانیان، چیتر رێگانه‌درێت هیچ عه‌قڵیه‌تێك جارێكی دیكه له‌ژێر هه‌ر ناوێكی دیكه‌بێت رێگا به‌خۆی بدات ئه‌و كاره‌ساته دووباره بكاته‌وه، كوردانی فه‌یلی كوردی ره‌سه‌نن، جگه له ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان، هیچ مه‌ترسییه‌كیان له‌سه‌ر مێژووی كۆن و نوێی عێراق نه‌بووه، خه‌ڵكی نیشتیمان په‌روه‌ر و قاره‌مانیان تێدابووه كه به‌رگری له دۆزی ره‌وای گه‌لی كوردستان كردووه، ئیستاش ئه‌و هه‌رێمه‌ی كه ئێمه هه‌مانه به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیدانه، گرنگه بۆ نه‌وه‌ی ئێستا و داهاتووش روون ببێته‌وه كه قه‌واره‌ی كوردستان به‌بێ خوێنی شه‌هیدان و باجی كوردستانی بوون نه‌گه‌یشتوه‌ته‌وه ئه‌م قۆناغه.
هه‌رله‌م ساڵیاده‌دا پێویسته بیری كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بهێنرێته‌وه كه جینۆسایدی كوردانی فه‌یلی و هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال، باشترین به‌ڵگه‌ن ئه‌م گه‌له له‌سه‌ر خاكی خۆی وه‌ك گه‌لێكی ئاشتی خواز چۆن رووبه‌رووی زوڵم و له‌ناوچوون بوه‌ته‌وه‌ته‌وه، بۆیه پێویسته له جاران زیاتر پشتیوانی ئه‌م قه‌واره ده‌ستووریه‌ی كوردستان بكرێت و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێستای عێراقیش له‌وه تێبگه‌ن كه دواجار ئه‌و زوڵم و سته‌مه‌ی له كورد كرا فاكته‌ری گرنگ بوون بۆ ئه‌وه‌ی كه كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بهێنێته ئه‌و بڕوایه‌ی كه پێویسته رژێمی پێشووی عێراق نه‌مێنێت.

د.نه‌هله ئه‌فه‌ندی