دینا ڤیدیۆ كلیپی (خۆش بژی)ی بڵاوكردەوە

دینا ڤیدیۆ كلیپی (خۆش بژی)ی بڵاوكردەوە

بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە,(دینا دەرزی) خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بەناوی(خۆش بژی) بڵاوكردەوە.

دینا بەرهەمە نوێیەكەی لە كەناڵی فەرمی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە,(مازیار فایەق) شاعیری لاو تێكستی بەرهەمەكەی نووسیوەو دینا بەشێكی لە تێكستەكەی ئامادەكردووە,هەروەها موسیزیان (ئاریۆس حەمە سەعید) كاری دابەشكردنی كردووەو (تەیف عادل)كاری میكس و ماستەرینگی بۆ گۆرانییەكە ئەنجامداوە,ڤیدیۆ كلیپی گۆرانی(خۆش بژی) كە لە شاری تاران لە وڵاتی ئێران وێنەگیراوە,هونەرمەند (ناسڕ حەیدەری)كاری دەرهێنانی ڤیدیۆ كلیپی گۆرانییەكەی ئەنجامداوە.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top